riklam

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخرا

عیراق 12:20 PM - 2015-01-29
 سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆتله‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆتله‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ بڕیاربوو كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستپێبكات، بۆ سه‌عات 1:00 ی نیوه‌ڕۆ دواخرا.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دا تا كۆده‌نگی دروستببێت له‌سه‌ر ده‌نگدانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2015 ی عیراق.

د. به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند:  بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌عات 12:00 نیوه‌ڕۆدا ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆتله‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ سه‌عات 1:00 دواخرا.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و كوتله‌كان كۆده‌نگبن له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2015 ی عیراق.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket