riklam

واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مۆسكۆ ده‌كات

جیهان 11:45 AM - 2015-01-29
واشنتۆن له‌هه‌وڵی قورسكردنی سزاكانه‌ له‌سه‌ر روسیا

واشنتۆن له‌هه‌وڵی قورسكردنی سزاكانه‌ له‌سه‌ر روسیا

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریدایه‌ مۆسكۆ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر روسیا هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئۆكرانیا نه‌گۆڕێت، ئه‌وا سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پترۆ پۆروشنكۆ سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا، وێڕای تاووتوێكردنی بارودۆخی ئۆكرانیا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مۆسكۆ هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی به‌رامبه‌ر بۆ ئۆكرانیا نه‌گۆڕێت، ئه‌وا واشنتۆن سزای قورستر به‌سه‌ر روسیادا ده‌سه‌پێنێت.

بایدن وێڕای هۆشداریدان به‌ مۆسكۆ، راشیگه‌یاند: روسیا ده‌بێت پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌یلولی رابردوو بێت.

هاوكات جه‌ك لۆ وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مریكا پێشینه‌یه‌كی دوو ملیار دۆلاری ده‌داته‌ ئۆكرانیاو له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ رێككه‌وتنێكی دوولایه‌نه‌ ئیمزا كراوه‌.

وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند: واشنتۆن له‌هه‌وڵی قورسكردنی سزاكانه‌ له‌سه‌ر روسیا، چونكه‌ وڵاته‌كه‌ی دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه‌ كه‌ مۆسكۆ به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا گرتویه‌ته‌به‌ر.

PUKmedia وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket