riklam

سه‌یدسادق.. ته‌رمی ژنێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌

کوردستان 11:43 AM - 2015-01-29
 ته‌مه‌نی 80 ساڵانه‌

ته‌مه‌نی 80 ساڵانه‌

له‌ناحیه‌ی سه‌یدسادق، ته‌رمی ژنێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م حه‌كیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی سه‌ید سادق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ ته‌رمی ژنێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ كوژرای دۆزرایه‌وه‌.


وتیشی: ئه‌و ژنه‌ خنكێندراوه‌، ته‌مه‌نی 80 ساڵانه‌.


راشیگه‌یاند: سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستی پێكردووه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ره‌نگه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئه‌و ژنه‌ كوژرابێت.


PUKmedia  پۆڵا ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket