له‌یادی 23 ساڵه‌ی دوا ماڵئاوایی كاكی كاکان-دا
ی.ن.ک 11:05 AM - 2015-01-29عومه‌ر ده‌بابه
له‌یادی 23 ساڵه‌ی دوا ماڵئاوایی كاكی كاکان-دا..
بیره‌وه‌رییه‌كانم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده عومه‌ر ده‌بابه-دا
من باسی ورده‌كاریی له‌دایكبوون و قۆناغه‌كانی خوێندنی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناكه‌م، باسی ئه‌وه ده‌كه‌م چۆن كاك عومه‌رم ناسی له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول و خه‌باتی چه‌كداری، سه‌ره‌تایی ناسینم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه مه‌زنه له‌مانگی 9ی ساڵی 1961 بوو، من تازه له سه‌ربازی فیرارم كردبوو و چووبوومه ریزی شۆڕشی كوردستان و تازه پێشمه‌رگه بووم له‌بنكه‌ی گوندی پاسقۆته‌ل له ناوچه‌ی دۆڵه‌ره‌قه، ئه‌و بنكه‌یه سه‌ر به‌ئه‌ندامانی ناوچه‌ی رانیه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خه‌ڵكی هه‌ولێر بووم، كه‌س منی نه‌ده‌ناسی، ئه‌و كاته‌ش له‌ناو شۆڕش ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌یان ناسیبا نامۆییان لێده‌كرد، هه‌رچه‌نده من سه‌ربازبووم و فیرارم كردبوو ره‌شاشم له‌گه‌ڵ خۆم برد بوو و ئه‌ندامی حزبیش بووم، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان ده‌ناسیم، ئه‌و كاته ئه‌م به‌رێزانه له‌بنكه‌كه بوون:
1- سدیق ئه‌مین، 2- تۆفیقی مه‌لا سدیقی، 3- عه‌بدولڕه‌حمان رووته، 4- میرزا باپیر، 5- عه‌زیز به‌گ، 6- عه‌زیزی فه‌قێ سمایل، 7- كاكۆ ئه‌حمه‌د كورده، 8- عه‌بدولڵا لاوه.
ئه‌و كاته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌وپول و جل و به‌رگ نه‌بوو من هه‌ر به‌دله‌ی عه‌سكه‌ریم له به‌ردابوو، هه‌ر وه‌ك وتم ئه‌ندامانی بنكه منیان نه‌ده‌ناسی به‌شی هه‌ره زۆری ئیشوكاری بنكه‌كه‌یان به من ده‌كرد، وه‌ك چالێنان و پاككردنه‌وه‌و نان هێنان و دارهێنان، من ئه‌وكارانه‌م زۆر لاخۆشبوو، شه‌وێك له‌سه‌ربانی باره‌گا دانیشتبووین له ناكاو 3 سوارو وڵاخ به‌میوانی هاتنه باره‌گا، من نه‌مده‌ناسین، به‌ڵام ئه‌ندامانی بنكه زۆر به گه‌رمی پێشوازیان له‌میوانه‌كان كرد، پرسیارم له رووته كرد وتم: ئه‌و میوانانه كێن؟، رووته وتی: ئه‌وه كاك عومه‌ر ده‌بابه‌یه، ئه‌وه‌كه‌ی تر كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵایه له‌لای سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، من پێشتر ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌م هه‌ر له‌رێگای رێكخستن بیستبوون، جائه‌وه بوو یه‌كه‌مجار بوو من چاوم به‌كاك عومه‌ر كه‌وت.
شه‌و لای ئێمه مانه‌وه، كاك عومه‌ریش له‌براده‌رانی بنكه پرسیاری كردبوو ئه‌و عه‌سكه‌ره‌كێیه، ئه‌وانیش به‌پێیان وتبوو ئه‌وعه‌سكه‌ره وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ئه‌ندامی حزبه‌و له‌عه‌سكه‌ری فیراری كردوه‌و ڕه‌شاشێكی برێنی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و هاتۆته ناو شۆڕشه‌وه.
بۆ به‌یانی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ڕۆیشت و كاك عومه‌ر له لای ئێمه مایه‌وه، پاشان بانگی كردم‌و دوو به دوو دانیشتین، چه‌ند پرسیارێكی لێكردم و منیش وه‌ڵامم دایه‌وه.
من كاك عومه‌رم وا دیت پیاوێكی كامڵی كه‌ڵه‌گه‌تی چوارشانه‌ی تێكچه‌قی بوو، پیاوێكی زه‌ریفی حه‌ره‌م گران و قسه خۆش و زانا و به توانا و كورد په‌روه‌ر بوو، كاك عومه‌ر لامان ماویه‌وه وه‌ك سه‌ركرده‌ك سه‌رپه‌رشتی بنكه و ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌و كاته سه‌ركرده‌كان پاسه‌وانی تایبه‌تیان نه‌بوو، هه‌ستم كرد كاك عومه‌ر منی خۆشده‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی به‌منیان ده‌سپارد به‌پێ‌ی توانای خۆم ده‌مكرد، ڕۆژێك كاك عومه‌ر بانگی كردم كارێكی زۆر گرنگی پێسپاردم كه ئه‌نجامی بده‌م له‌ناو شاری ڕانیه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سانێكی تر، من كاره‌كه‌م ئه‌وه‌نده به چاكی ئه‌نجامدا به‌شایه‌دی ئه‌و براده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون له‌پاش ئه‌نجامدانی و گه‌ڕانه‌وه‌مان، كاك عومه‌ر زۆرتر خۆشیویستم و متمانه‌ی به من كرد، رانك‌و چۆغه‌یه‌كی كۆنه‌شیان بۆ په‌یدا كردم و به‌دله‌ی سه‌ربازیم فڕێ‌دا.
ئێمه هه‌ر به یه‌كه‌وه بووین، ئه‌گه‌ر كاك عومه‌ر چووبا جێگایه‌ك منیشی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد، له‌پاش دامه‌زراندنی ده‌سته و په‌ل و لق و له‌گوندی ڕێزینه ئه‌و گونده‌ش هه‌ر له‌دۆڵه ڕه‌قه‌یه، له‌ودامه‌زراندنه من بوومه یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌ل، سه‌رپه‌له‌كه‌م حه‌مید كاوانی بوو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1962 لقه‌كان چووینه ناوچه‌ی بێتواته، په‌له‌كه‌ی ئێمه له‌گوندی دواوه بوو سه‌ر به لقی دوو بووین، له ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1962 كاك عومه‌ر 8 پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد‌و چووه ناوچه‌ی پشده‌ر، له‌وانه‌یه‌كیان من بووم، ئه‌مه‌ش ناوی پێشمه‌رگه‌كانه:
1- عه‌بدولڕوحمان ڕووته، 2- سدیقه فه‌ندی، 3-حه‌مید ڕه‌شاش، 4-ئه‌حمه‌د بارزانی، 5-مامه عه‌دێ خه‌یلانی، 6-میرۆ خه‌یلانی، 7- ڕه‌شید عومه‌ر ناسراو به ڕه‌شۆ، له‌گه‌ل براده‌رێ:ی تر ناوه‌كه‌یم له‌یاد نه‌ماوه.
ئێمه له‌و گه‌شته‌مان سه‌ردانی به‌شی زۆری ئاغاكانی پشده‌رمان كرد له هه‌ر گوندێك كاك عومه‌ر به ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاغای گوندی ده‌كرد، ئه‌و كاته له ناوچه‌ی پشده‌ر ئاغا گه‌لێك زۆر بوو، به‌شێكیشیان قاچاغ بوون چوونه دیوی ئێران، له‌پاش سه‌ردانی ئاغا‌كان كاك عومه‌ر هه‌موو ئاغاكانی له گوندی خانه‌ڵه له‌ماڵی شێخ حسێنی بۆسكێن كۆكرده‌وه، ئه‌وه دوا كۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ ئاغایانی پشده‌ر، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بوو ئاغایانی پشده‌ر پشتگیری له شۆڕش بكه‌ن، له پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و بێتواته گه‌ڕاینه‌وه، شه‌و له گوندی نیوه‌ده‌شت بووین نامه‌یه‌كی به‌په‌له له‌مام جه‌لاله‌وه بۆ كاك عومه‌ر هات داوای كردبوو زۆر به‌په‌له له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان بگه‌نه چه‌می ڕێزان، هه‌ر به‌وشه‌وه به‌ڕێكه‌وتین، له‌ڕێگا كاك عومه‌ر ئێمه‌ی دابه‌شكرد دوو دوو پێكه‌وه بووین.
ئیتر ئه‌وه‌نده به په‌له‌بووین شه‌و و ڕۆژ ده‌ڕۆیشتین بۆ شه‌وی جه‌ژن چووینه گوندی زه‌رزی، ئه‌و گونده له نزیك گوندی عه‌وده‌ڵانه، گونده‌كه مه‌لایان نه‌بوو بۆ نوێژی جه‌ژن كاك عومه‌ر له دوای مه‌لا ناسحی نارد‌و ئه‌ویش هات نوێژی جه‌ژنی بۆ گونده‌كه كرد، خه‌ڵكی گوند كه‌سه‌ر فتره‌یان بۆ مه‌لا ناسح كۆكرده‌وه پاره‌كه‌ی 16 دینار بوو، جا ئه‌وه بوو بۆ به‌یانی كاك عومه‌ر به‌س ڕه‌شۆی له‌گه‌ڵ خۆی برد و گه‌ڕاوه بۆ بێتواته‌و چووینه لای مام جه‌لال، من له كاك عومه‌ر دابڕام تا سه‌ره‌تای ساڵی 1963، ئه‌و كاته من لێپرسراوی بنكه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی بووم له ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی مالومه، كاك عومه‌ر هاته مه‌كته‌بی سیاسی، لامان مایه‌وه، پاشان كاك عه‌لی عه‌سكه‌ریش هاته مه‌كته‌بی سیاسی.
ئه‌و باسه هه‌ندێك گرنگه بۆ مێژوو باسی ده‌كه‌م ئه‌ویش یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی حزبی بوو له‌گه‌ڵ حكه‌مه‌تی ئێران، ڕۆژێك مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌رمووی سێ وڵاخی سواری په‌یدا بكه، منیش پێشمه‌رگه‌م نارده گونده‌كان سێ وڵاغه‌كه‌یان هێنا، له‌كاتی نیوه شه‌و بوو كاك عومه‌ر و كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری و منیش هه‌ریه‌كه و سواری وڵاغێك بووین به‌ره‌و ماوه‌ت به‌ڕێكه‌وتین، هێشتا ڕۆژ هه‌ڵنه‌هاتبوو چووینه گوندی ئاوه‌كورتێ، چووینه ماڵی مه‌لا كه به‌ئه‌سڵ ئێرانی بوو، وابزانم ناوی مه‌لا ئه‌حمه‌د بوو، هه‌ندێك ده‌شه‌لی نانی به‌یانیمان له ماڵی مه‌لا خوارد، به‌ڵام مه‌لا له ماڵ نه‌بوو، له‌پاش نانخواردن به‌ره‌و سنووری ئێران شۆڕ بووینه‌وه چووینه سه‌ر ڕووبارێكی نێوان عیراق و ئێران، كاك عومه‌ر و كاك عه‌لی تفه‌نگ و وڵاخه‌كانیاندا من و وتیان تۆ بگه‌ڕێوه، ئه‌وانیش له ئاوه‌كه په‌ڕینه‌وه، مه‌خفه‌رێكی ئێران له‌سه‌ر گردێكبوو چاوم لێیان بوو تا چوونه ناو مه‌خفه‌ره‌كه‌ی ئێران، ئه‌وه یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی حزب بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران، منیش به‌ته‌نیا وڵاخ و تفه‌نگه‌كانم هێنایه‌وه و گه‌ڕامه‌وه، ئه‌وانیش 15 ڕۆژیان پێچوو تا گه‌ڕانه‌وه، له پاش ئه‌وان مامۆستا ئیبراهیم چووه ئێران، دیسان له‌گه‌ڵ كاكی كاكان له یه‌كتر دابڕاین تا ساڵی 1964، ئه‌وكاته كاك عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی كاوه بوو، باره‌گاكه‌ی له قه‌ڵادزێ بوو، له‌و كاته‌ش بارزانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كه‌وته گفنتوگۆ و شه‌ڕ ڕاوه‌ستا و بار‌و دۆخه‌كه تێك چوو، چه‌ندجار ئه‌ندانانی مه‌كته‌بی سیاسی هاتوو چۆی لای بارزانیان كردوو و هه‌موو جاره‌ك منیش له‌گه‌ڵ مامۆستا ئیبراهیم ده‌چووم، ڕۆژ له دوای ڕۆژ بار‌و دۆخی ناو پێشمه‌رگه زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بارزانی هه‌رسێ فه‌رمانده‌كه‌ی هێزی كاوه و هێزی ڕزگاری و هێزی خه‌باتی گۆڕی، له‌جێگای كاك عومه‌ر، عه‌زیز عه‌قراوی دانا، له جێگای مام جه‌لال، ره‌شید سندی دانا، له جێگای كاك عه‌لیش، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی دانا. له‌پاش گۆڕینی فه‌رمانده‌كان، شه‌وێك له‌كاتی نیوه شه‌ودا مامۆستا ئیبراهیم و مامۆستا نوری شاوێس و كاك عومه‌ر و مام جه‌لال و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مان بوون به‌بێ ده‌نگی ڕامانكردوو چووینه‌وه ماوه‌ت، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه، بار‌و دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بوو، متمانه نه‌ماو له‌پاشان گۆنگره‌ی ماوه‌ت به‌ستراو له‌پاشان به ته‌واوی ماڵوێرانی كورد ده‌ستی پێكرد، نانه‌كه بووه دوو له‌ت، شه‌ڕی برا كوژی ڕوویداو ئێمه چوینه ئێران، ساڵێك له‌هه‌مه‌دان ماینه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه كاك عومه‌ر و كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری له ئێمه دانه‌بڕان و حاڵیان حاڵی پێشمه‌رگه‌كان بوو، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان له ئێران من له كاكی كاكان دابڕام، ناوه ناوه‌یه یه‌كترمان ده‌دیت، من له‌به‌كره‌جۆ بووم كاك عومه‌ریش له‌كه‌ركوك بوو.
حه‌مید ره‌شاش
له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18