riklam

نزیكه‌ی 600 ژنی ئه‌وروپی له‌ریزه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعشن

جیهان 11:01 AM - 2015-01-29
 هیچ رێگه‌یه‌كیشان نییه‌ بۆ گه‌رِانه‌وه‌

هیچ رێگه‌یه‌كیشان نییه‌ بۆ گه‌رِانه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی شوكردن زیاتر له‌ 550 ژنی وڵاتانی ئه‌وروپی چوونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه‌.


به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رادیۆ فه‌ره‌نسا، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستیان له‌ هه‌موو شت هه‌ڵگرتووه‌و هه‌موو مه‌ترسییه‌كان له‌وانه‌، گرتن و مردنیشیان، قبوڵكردووه‌، هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ژیانیاندا سه‌فه‌ر بكه‌ن و له‌مێشكی خۆیاندا خه‌یاڵێكی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ریان له‌باره‌ی پیاوانی ناو داعش هه‌یه‌و زۆربه‌یان هێشتا شویان نه‌كردووه‌و به‌مه‌به‌ستی شوكردن چونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌و هیچ رێگه‌یه‌كیشان نییه‌ بۆ گه‌رِانه‌وه‌ .


سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌شده‌كات، كاتێك ئه‌و ژنانه‌ ده‌چنه‌ ناو ریزه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ژیانێكی ئاسایی ده‌ستپێده‌كه‌ن، هه‌ر كچ و ژنێك كه‌ ده‌چێته‌ ناو ئه‌و گروپه‌ ده‌بێت شوو بكات و زیاتر خه‌ریكی كابانی و ماڵداری و سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی منداڵ بێت و به‌شداری شه‌رِ نه‌كات.


ئه‌و ژنانه‌ برِوایایه‌كی پته‌و و قایمیان به‌ دروستكردنی جیهانێكی خه‌یاڵی هه‌یه‌و زۆربه‌شیان گه‌نجن و بۆچوونێكی خه‌یاڵاویان له‌باره‌ی شووكردن به‌ تیرۆرستانی داعش هه‌یه‌.


PUKmedia     وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket