riklam

وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌واڵه‌كه‌ی باس نیوز و زانیاریه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی پارتی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 10:13 AM - 2015-01-29
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتاری پ.د.ك

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتاری پ.د.ك

بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی هه‌واڵێكی باس نیوز به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌.


ماڵپه‌ڕی باس نیوز، هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی راپۆرتێكی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كردووه‌و به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ كه‌ ئامارێكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌خۆده‌گرێت، هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ پابه‌ند بێت به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو ئیمزا كرا، سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.


له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia، موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌و ئاماره‌ی كه‌له‌ راپۆرته‌كه‌ماندا هاتووه‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پ.د.ك (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م)، دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كوتله‌ كوردستانیه‌كاندا خودی خۆی ئاماده‌بووه‌و رونكردنه‌وه‌شیداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ بێ ئاگابونی له‌ ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌مان و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پێشتر ئه‌م زانیاریانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ به‌ته‌واوه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌لاروون نه‌بووه‌ ئه‌وكاته‌.


موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م وتیشی: دوێنی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م كوتله‌ كوردستانیه‌كان ئاماده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بوون ئه‌و بابه‌ته‌م رونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵێن ئێمه‌ بودجه‌مان راگرتووه‌ هه‌موشیان راستییه‌كه‌یان زانی كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی یاساییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ نوسینگه‌ی وه‌زیری نه‌وته‌وه‌ پێمان گه‌یشتووه‌و د.تارق نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، نوسراوه‌كه‌ی سه‌یركردوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیمزای له‌سه‌ركردووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket