riklam

رێژه‌ی بارانبارین و ژماره‌ی بومه‌له‌رزه‌كانی سلێمانی

کوردستان 09:58 AM - 2015-01-29
تا رۆژی 30-1-2015 كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان ده‌مێنێت

تا رۆژی 30-1-2015 كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان ده‌مێنێت

دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی له‌ رێگه‌ی PUKmediaـه‌وه‌ رێژه‌ی بارانبارین و ژماره‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی (24) سه‌عاتی رابردوودا شاری سلێمانی هه‌ژاندووه‌.

له‌باره‌ی رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی (24) سه‌عاتی رابردوودا له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه‌ رووی له‌ ناوچه‌كه‌مان كردووه‌، بووه‌ته‌ هۆی بارانبارین به‌ بڕێكی كه‌م له‌ناو شارو به‌ رێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، به‌ڵام به‌ رێژه‌ی گشتی له‌ ماوه‌ی (24) سه‌عاتی رابردوودا بڕی (9.6) میلیمه‌تر باران باریوه‌و كۆی گشتی باران بارینیش بووه‌ به‌ (424.1) میلیمه‌تر

وتیشی: پێده‌چێت تا رۆژی 30-1-2015 كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان بمێنێت.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی له‌ ماوه‌ی (24) سه‌عاتی رابردوودا شاری سلێمانی هه‌ژاندووه‌، دارا حه‌سه‌ن وتی: له‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێوه‌ تا كاتژمێر (12:00)ی نیوه‌ڕۆ زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه‌ روویانداوه‌، كه‌ ژماره‌یان (22) بومه‌له‌رزه‌ بووه‌، به‌ڵام ته‌نها دووانیان به‌هێز بوون و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌، ئه‌وانی تر گوڕه‌كه‌یان كه‌م بووه‌و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێنه‌كردووه‌و ته‌نها له‌ پێوه‌ری رێخته‌رماندا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ هیچكام له‌و بومه‌له‌رزانه‌ش زیانی گیانی و ماددی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

PUKmedia   لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket