riklam

ئایا فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن؟

عیراق 09:21 AM - 2015-01-29
بڕیاره‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت

بڕیاره‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 29-1-2015، په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عیراق ئه‌نجامبدرێت.


سۆزان به‌كر ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د غه‌بان وه‌زیری ناوخۆ، بانگهێشتكراوه‌.


سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كه‌ ئایا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كوتله‌ كوردستانیه‌كان له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ؟، ناوبراو وتی: پێش دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، كوتله‌ كوردستانیه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و به‌هیچ جۆرێكیش بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ ناكه‌ین.


PUKmedia فایه‌ق ئێزیدی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket