riklam

په‌رله‌مانتارێك له‌باره‌ی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 11:17 PM - 2015-01-28
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز داوا له‌وه‌زیری دارایی و وه‌زیری ناوخۆو به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌بڕیاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل قبوڵ نه‌كه‌ن.

د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئیمزاكردوه‌ بۆ چاپكردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار ئۆتۆمبێله‌ و هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌بێت 31 هه‌زار دینار بدات، بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆكانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ كۆی پاره‌كه‌ ده‌كاته‌ 37 ملیار دینار، له‌كاتێكدا هه‌ر تابلۆیه‌ك بڕی 11 هه‌زار دینار كه‌متری تێده‌چێت و كۆمپانیاكه‌ 24 ملیار دینار قازانج ده‌كات.

 بۆیه‌ ده‌بێت وه‌زیری دارایی و وه‌زیری ناوخۆو به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.

له‌كۆتاییدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نوسیویه‌تی، خۆزگه‌ ئه‌م داهاته‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بوایه‌ به‌هه‌ر حاڵ ده‌مان وت مووچه‌ی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م قازانجه‌ زۆره‌ بۆ ده‌ست كۆمپانیا بكه‌وێت و خه‌ڵك ئه‌م باجه‌ بده‌ن؟

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket