رۆژانه چه‌ندین ئاواره‌ی عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ده‌كرێت
کوردستان 10:54 PM - 2015-01-28قه‌زای دوكان له‌رووی ته‌ندورستییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه
له‌ساڵی ٢٠١٤ دا سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی چه‌ند به‌شێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی كراونه‌ته‌وه , به‌ڵام له‌ئێستادا نه‌خۆشخانه‌كه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌و هاووڵاتیانی قه‌زاكه‌ش چاوه‌ڕوانی خزمه‌تكردنی زیاترن.
دكتۆر زانیار نوری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی له دوكان به PUKmedia ی راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ 28-1-2015 سیمینارێك رێكخرا كه تێیدا قائیمقامی قه‌زاكه‌و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوی فه‌رمانگه‌كان و چالاكوان و رۆشنبیران و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاماده‌یبوون, ئامانجمان له‌و سیمیناره خستنه‌ڕووی گرفت و كار‌و چالاكیه‌كانمان بوو, چونكه به‌شێك له‌هاووڵاتیانی قه‌زاكه نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌كه قه‌ره‌باڵغه‌وه ستافی پزیشك و كارمه‌ندمان كه‌مه، بۆیه به باشمانزانی روونكردنه‌وه بده‌ین له‌و باره‌یه‌وه, نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی دوكان به به‌راورد به ساڵی ٢٠١٣ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری و مناڵبوون و بانكی خوێن و به‌شی نه‌خۆشی سیل-ی تێدا كراوه‌ته‌وه, له‌ئێستاشدا نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به هۆی ئه‌و رێژه زۆره‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كانه‌وه قه‌ره‌باڵغه‌و رۆژانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه ٢٠٠ نه‌خۆشی عه‌ره‌ب سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن, ئه‌مه‌ش وایكردوه قه‌ره‌باڵغی به نه‌خۆشخانه‌كه‌مانه‌وه دیار بێت، به‌ڵام ئێمه پاڵشت به وه‌زیری ته‌ندورستی و فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندورستی سلێمانی له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان و له ٢٠١٥ داپلانمان هه‌یه زیاتر له‌رووی ته‌ندورستیه‌وه خزمه‌تی سنوره‌كه بكه‌ین .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاسۆ به‌كر قائیمقامی قه‌زای دوكان به PUKmedia ی راگه‌یاند: زۆر سوپاسی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ده‌كه‌م كه زۆر به دڵسۆزیه‌وه كاره‌كانیان راپه‌ڕاندوه , هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئیداره‌ی قه‌زاكه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له داواكردنی پزیشكی پسپۆڕ و كامه‌ندی ته‌ندروستی و كردنه‌وه چه‌ند به‌شێكی تر, هه‌روه‌ها سوپاسی دكتۆر زانیار و دكتۆر سائر ده‌كه‌م كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه بێبه‌رامبه ئستنشاری نه‌خۆشخانه‌كه به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن و عه‌یاده‌ی تایبه‌تی خۆیان داخستوه له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك.
به‌شێك له‌هاووڵاتیانی قه‌زاكه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌زای دوكان و ده‌وروبه‌ری له‌رووی ته‌ندورستییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌تمه‌ندی قه‌زاكه له‌به‌رچاو بگرێت، به‌وپێیه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له سه‌نته‌ری قه‌زاكه نیشته‌جێبون كه زیاتر له ١٢٠٠ خێزان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه نه‌خۆشخانه كه رۆژانه قه‌ره‌باڵغی به‌خۆیه‌وه ببینێت .
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28