riklam

ئه‌وه‌ی كه‌ باسی تێدا ناكرێت ته‌نها سیاسه‌ته‌

کوردستان 08:55 PM - 2015-01-28
شوێنێكی كات به‌سه‌ربردنه‌

شوێنێكی كات به‌سه‌ربردنه‌

كافتریای زه‌رده‌شت ماوه‌ی دووساڵه‌ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی شاری سلێمانی دامه‌زراوه‌ و تائێستا زیاترله‌ 162 كونسێرت و ئاهه‌نگی میلـلی و چالاكی كلتوری تێدا ئه‌نجامبدراوه‌.

هونه‌رمه‌ند جه‌زای ساز به‌رێوبه‌ری كافتریای زه‌رده‌شت به‌ PUKmedia  وتی : كافتریای كلتوری و گه‌شتیاری زه‌رده‌شت ناوه‌ندێكی هونه‌ری وروشنبیرییه‌ بۆ خزمه‌تی هونه‌ری ره‌سه‌ن و كلتوری كوردی دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ له‌راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا كافتریای كلتوری و گه‌شتیاری زه‌رده‌شت به‌ شوێنگره‌وه‌ی په‌رستگای زه‌رده‌شتی و كافتریای زه‌رده‌شتیه‌كان ناوبرابوو .

هونه‌رمه‌ند جه‌زای ساز به‌رێوه‌به‌ری كافتریاكه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌وهه‌واڵه‌ به‌چه‌واشه‌كاری ناو ده‌بات و ده‌ڵێت ره‌نگه‌ ته‌نها له‌به‌رناوه‌كه‌ی بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌م كافتریایه‌ باسی لێوه‌ ناكرێت سیاسه‌ت و ئایینه‌.

 وتیشی: ته‌نها وته‌نها شوێنێكی گه‌شتیاری و كات به‌سه‌ربردن و كلتوریه‌ بۆ خزمه‌تی پرسی پایته‌ختی روشنبیری و چه‌ند رۆژێكی تروله‌ 2-10-2015 دا دووساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا تێده‌په‌ڕێت ، تائێستاش تونراوه‌ زیاترله‌ 162 كونسێرت و ئاهه‌نگی میللی و چالاكی كلتوری تێدا ئه‌نجامبده‌ین.

PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket