riklam

ده‌ربه‌ندیخان.. زیاده‌ڕه‌وییه‌كان لابران

کوردستان 08:22 PM - 2015-01-28
 بۆ زیاتر جوانكردنی سیمای شاره‌كه‌

بۆ زیاتر جوانكردنی سیمای شاره‌كه‌

به‌مه‌به‌ستی جوانتركردن و رێكوپێكردنی كۆڵان و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان ئه‌نجامدرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان، به‌شی زیاده‌ڕه‌ویی له‌ 27-1-2014 هه‌ڵساون به‌ لابردنی زیاده‌ڕه‌ویی له‌ته‌واوی كۆڵان و بازاڕی ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌و دوكانانه‌ی كه‌ شتومه‌ك ده‌هێننه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی.

هاوكات جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و  پاشماوانه‌ش كه‌ له‌سه‌ر  شه‌قامی (30) مه‌تری و ناو بازاڕبوون لابراون، چونكه‌ سیمای شاری ده‌ربه‌ندیخانی ناشیرین كردبوو.

به‌شی زیاده‌ڕه‌ویی له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان، داواشده‌كات كه‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هاوكاریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سیمای قه‌زه‌كه‌یان جوانترو پاكتر بێت.

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket