riklam

كۆبانێ بوو به‌ مانشێتی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا

جیهان 08:14 PM - 2015-01-28
كۆبانێ بوو به‌ مانشێتی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا

كۆبانێ بوو به‌ مانشێتی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا

له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئازادكردنی كۆبانێ له‌لایه‌ن په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌، میدیاو راگه‌یاندنه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و كردیانه‌ مانشێت و قسه‌و باسی كه‌ناڵه‌كان.
میدیاكان رایانگه‌یاند كورد توانی كۆبانێ له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش پاكبكاته‌وه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ماوه‌ی چوارمانگه‌ كوردو هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و دواتر پێشمه‌رگه‌ به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌مریكاو دوای چوارمانگ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌و دژوارو سه‌خت كورده‌كان توانیان كۆبانێ رزگاربكه‌ن و شكست به‌هێزی تیرۆریستان بهێنن.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا كه‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌چڕی و رۆژانه‌ هه‌واڵ و ده‌نگوباسه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌ به‌شه‌ڕێكی بێوێنه‌و مێژوویی وه‌سفیان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی رۆڵی ژنانی كورد له‌و شه‌ڕانه‌داو له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌یان ریپۆرتاژو گرته‌ی ڤیدیۆیی و هه‌واڵی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه‌و په‌یامنێره‌كانیان نارده‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ چ له‌كۆبانێ و نزیك كۆبانێ به‌تایبه‌تی و به‌گشتی باشوری كوردستان.

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی رزگاركردنی كۆبانێدا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری رۆژنامه‌ به‌ناوبانگ و دیاره‌كانی ئه‌ڵمانیاو كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و ناسراوترین سایته‌كانی، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان به‌بایه‌خه‌وه‌ وه‌سفكرد.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

له‌م ریپۆرتاژه‌ وێنه‌ییه‌دا هه‌واڵه‌كان له‌میدیاكانی ئه‌ڵمانیادا ببینن:


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket