riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق-ه‌وه‌

کوردستان 08:12 PM - 2015-01-28
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

فراكسیۆنی ی.ن.ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵاو تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عیراق دروستكراون، سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا.
 
له‌و باره‌یه‌وه‌ شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ PUKmedia دوا: دوو رۆژه‌ كۆمه‌ڵێك قسه‌و باس دروست بووه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ناكۆك له‌سه‌رپرسی نه‌وت و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ وه‌كو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان میوانداری موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م جێگری وه‌زیری نه‌وتمان كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری نه‌وت زانیاری ته‌واوی پێداین له‌سه‌ر جموجۆڵه‌ نه‌وتییه‌كان به‌پێی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه‌ رۆژانه‌ شه‌ش راپۆرتیان هه‌یه‌ و مانگانه‌ یه‌ك راپۆرت.

شوان داودی راشیگه‌یاند: دوو رۆژه‌ راگه‌یاندنه‌كان هه‌ڵایه‌كی ناڕه‌وایان له‌سه‌ر موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م دروست كردووه‌ كه‌ گوایه‌ راپۆرتێكی ناردووه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ندێ داتاو زانیاری تێدایه‌ له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌راستیدا وانیه‌ ئه‌و راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆی داوه‌ له‌سه‌ر جموجۆڵی نه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و غاز رۆژانه‌ 6 راپۆرتیان هه‌یه‌ و دوو هه‌فته‌ جارێك راپۆرتێك و مانگانه‌ش یه‌ك راپۆرت.

ته‌نها روداوێك رویداوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و رۆژه‌ی كه‌وه‌زیری نه‌وت عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بانگكراوه‌ بۆ ڵیژنه‌ی نه‌وت و غار، له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای ئه‌و راپۆرته‌یان له‌ وه‌راره‌تی نه‌وت كردووه‌ ئه‌و رۆژه‌ وه‌زیر له‌په‌رله‌مان بووه‌ ئه‌ویش به‌ سیفه‌تی جێگری وه‌زیر ئیمزای له‌سه‌ر كردووه‌ و مافی خۆی بووه‌ هیچ خه‌وشێكی تێدا نه‌بووه‌.

 وتیشی: ئه‌و ئیمزایه‌ هه‌موو رۆژێك وه‌كو خۆی ده‌ڕواو راپۆرتێكی ئاسایی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌ هیچ كام له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ره‌خنه‌یان نه‌بوو له‌ كارو قسه‌كانی ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌موو ئه‌و هه‌ڵایانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌دژی جێگری وه‌زیری نه‌وت كراوه‌و به‌ ئاماده‌ بوونی هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌مڕۆ رونكردنه‌وه‌ی داوه‌و هیچ كام له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ره‌خنه‌یان لێنه‌گرت.

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket