riklam

حاكم قادر: یه‌كێتیی حزبی خه‌ڵك و هه‌مووانه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:39 PM - 2015-01-28
(ی.ن.ك) حزبی هه‌مووانه‌

(ی.ن.ك) حزبی هه‌مووانه‌

له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ مه‌یدانییه‌كانی بۆ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 28-1-2015 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی (ی.ن.ك)-ی كرد و گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و كێشه‌ و گیروگرفتی حزبی كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ نه‌رمین عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و چه‌ندین كادری (ی.ن.ك) ئاماده‌یبوو، حاكم قادر باسی له‌ ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ كرد و خۆشحاڵی و پیرۆزبایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانان له‌ كۆبانی ده‌ربڕیه‌وه‌ و به‌سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ جه‌نگی دژ به‌تیرۆر وه‌سف كرد. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی سه‌رده‌كه‌وێت و هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه‌. 

یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی گه‌ل به‌هێزترین چه‌كه‌ دژبه‌ دوژمنان و تیرۆریستان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی رۆشنایی خسته‌ سه‌ر ورده‌كاری گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و وتی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا دانوستانه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ببه‌شداربوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئیستحقاقی یاسایی كه‌ مافی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا حاكم قادر رایگه‌یاند: یه‌كێتی حزبی خه‌لًَك و هی هه‌مووانه‌، حزبی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و كادره‌كانیه‌تی و كه‌سی لێ زیاد نییه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌ و پرسیارانه‌ی كادران درایه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خستیانه‌ڕوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket