riklam

حزبی ئیسلامی: سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 06:31 PM - 2015-01-28
جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140

جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140

ئه‌مڕۆ 28-1-2015  مامۆستا مه‌لا نیازی هه‌ورامانی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری ئایینی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای حزبی ئیسلامی عیراقی كه‌ پێكهاتبوون له‌ مامۆستا حه‌مید حه‌سون جێگری دووه‌می ئه‌مینداری گشتی و د.حه‌سه‌ن زوبه‌یدی و مامۆستا زیاد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی.

له‌ دیدارێكدا كه‌ مامۆستا ئیكرام عه‌لی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆكاروباری ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئاماده‌یبوو، وه‌فدی میوان رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال یان به‌رزنرخاند له‌ پێكه‌وه‌ ژیان و نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی عیراق و رێزگرتن له‌ سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاكان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانیان و درێژه‌پێدانی كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی 140 یش حزبی ئیسلامی عیراق پشتیوانی و هاوكاری خۆیان بۆ زوو جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ ده‌ربڕی.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا مامۆستا مه‌لا نیازی خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و هیوای خواست بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك كاربكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی كوردستان و عیراق بوونه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كان، كه‌ مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاینده‌ی كوردستان و عیراق به‌ تایبه‌تی و هه‌موو جیهان به‌ گشتی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket