riklam

سه‌لیم جبوری: سبه‌ینێ بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت

عیراق 03:55 PM - 2015-01-28
لیژنه‌ی دارایی بۆ دواجار راپۆرته‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2015 ده‌خوێنێته‌وه‌

لیژنه‌ی دارایی بۆ دواجار راپۆرته‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2015 ده‌خوێنێته‌وه‌

وابڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ دوایه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2015 ی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و لیژنه‌ی دارایش  بۆ دواجار راپۆرته‌كه‌ی بخوێنێته‌وه‌.

سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئاسمانی فورات نیوزدا رایگه‌یاندوه‌" سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ 29-1-2015 دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی دارایی له‌دانیشتنی ئاسایی  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 و تاوتوێكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

جبوری له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاره‌سه‌ركراون و ئومێدێكی زۆر باش هه‌یه‌ كه‌ سبه‌ینێ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری رێكبكه‌ون و په‌سه‌ندبكرێت.

 

PUKmedia  و/ سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket