riklam

له‌قاهیره‌ ناوەندی میسری بۆ خوێندن و توێژینەوەی كوردی دەكرێتەوە

تاراوگە‌‌ 09:05 PM - 2015-01-27
ناوه‌ندێگی گرنگ ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و میسر

ناوه‌ندێگی گرنگ ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و میسر

لەقاهیرەی پایتەختی میسر سەنتەری میسری بۆ خوێندن و توێژینەوەی كوردی كرایەوە كە ناوەندێكی گرنگ دەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و رۆشنبیری و فكرییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری میسر.

لەمەراسیمی كردنەوەی سەنتەری میسر بۆ خوێندن و توێژینەوەی كوردیدا، مەلا یاسین رەئوف نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەقاهیرەو لیوا عەبد موعین حەسن كە فەرماندەی پێشوی سەربازی و سەید عەبدولفەتاح بەڕێوەبەری سەنتەرەكەو سلێمان عوسمان كونسوڵی میسر لەهەرێمی كوردستان و دڵنیا قەرەداغی هاوسەری و مەجدی شەعبان بەرهەمهێنەری سینەمایی و سەلاح نەسراوی رۆژنامەنوسی عیراقی و ژمارەیەك رۆژنامەنوسی تری عیراقی و میسری و ژمارەیەك خێزانی عیراقی لەو وڵاتە ئامادەبوون.

مەلا یاسین بەرپرسی نوێنەرایەتی یەكێتی لەقاهیرە، لەوتارێكیدا پیرۆزبایی كردنەوەی سەنتەرەكەی لەبەڕێوەبەرو ستافەكەی كرد، ئاماژەی بەوەشدا كە كردنەوەی ئەو سەنتەرە رۆڵی دەبێت لەناساندنی كورد بەبرایانی میسر، ناساندنی كوردانی سوریاو توركیاو ئێران، بەتایبەت بۆ رۆژنامەنوسان و خوێندكارانی زانكۆكانی میسرو شارەزایان و چاودێران.

لای خۆشیەوە، رەجائی فایدی نوسەرو چاودێری سیاسی میسری پەیوەست بەكوردەوە تەئكیدی لەسەر ئەوەی كردەوە ئەو سەنتەری خوێندن و توێژینەوەیە رۆڵی دەبێت لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی میسر، بەتایبەت بۆ ئەوانەی سەرقاڵی خوێندن و توێژینەوەن لەبارەی كوردەوە، ئەو سەنتەرەش بوارێك دەبێت بۆ نمایشكردنی بۆچونەكانیان لەبارەی شۆڕشەكان و داهاتوی كوردەوە.

رەجائی فاید، باسی لەوەشكرد كە كورد لایەنێكی گرنگە لەهاوكێشە سیاسی و عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەییەكاندا بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵگا، بەتایبەت لەم بارودۆخ و روداوانەی لەگۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا هەیە.

PUKmedia ئیبراهیم محەمەد شەریف – قاهیرە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket