riklam

نوێنه‌ری كورد به‌شداری ساڵیادی ئازادكردنی كۆمه‌ڵگای ئاوشڤیتس ده‌كات

جینۆساید‌‌ 04:30 PM - 2015-01-27
ساڵیادی ئازادكردنی كۆمه‌ڵگای كۆمه‌ڵكوژی ئاوشڤیتس

ساڵیادی ئازادكردنی كۆمه‌ڵگای كۆمه‌ڵكوژی ئاوشڤیتس

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵۆنیا به‌شداری له‌ ساڵیادی ئازادكردنی كۆمه‌ڵگای كۆمه‌ڵكوژی ئاوشڤیتس بیركێناوو Auschwitz - Birkenau ده‌كات.

زیاد ڕه‌ئوف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵۆنیا ئه‌مڕۆ 27-1-2015، به‌شداری ده‌كات له‌ یادی 70 ساڵه‌ی ئازادكردنی كۆمه‌ڵگای كۆمه‌ڵكوژی نازیی ''ئاوشڤیتس بیركێناوو''.

له‌ بۆنه‌كه‌دا په‌نجا وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌ سه‌رویانه‌وه‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئۆكراینا، پۆڵۆنیا، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی روسیا سێرگی ئیڤانۆڤ و سكرتێری خه‌زێنه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یاقوب لیۆ، وه‌زیری بوژاندنه‌وه‌ی ئیسرائیل سیلڤان شالۆم.

هه‌روه‌ها پادشا و شاژنی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و چه‌ندین به‌رپرسی پایه‌ به‌رز و وه‌زیر و باڵیۆز به‌شداری ده‌كه‌ن.

زیاد ڕه‌ئوف تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر گرنگی یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی هۆڵۆكۆست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دووچاری تراژیدیای قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژی وه‌كو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

 هاوكات ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستاش گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ده‌یكات له‌ دژی كورده‌ ئێزیدیه‌كان و كریستیان و كه‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ كۆمه‌ڵكوژی داده‌نرێت.

له‌ ساڵانی رابردوودا وه‌فده‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای كۆمه‌ڵكوژی ئاوشڤیتس-بیركێناوو – یان كردووه‌.

به‌ ته‌واوی 70 ساڵ به‌ر له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ ڕۆژی 27ی یه‌نایه‌ری ساڵی 1945 سوپای سوور گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگای مرۆڤكوژی نازیه‌كانی ئازاد كرد له‌ ئاوشڤیتس بیركێناوو زیاتر له‌ ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار كه‌س، كه‌ زۆربه‌یان جووله‌كه‌ و پۆڵۆنی و رۆمانی و به‌دیل گیراوانی سوپای سوری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ بوون، كۆمه‌ڵكوژكران.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket