كاتێك پیاو لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ده‌كات
ریپۆرتاژ 01:02 PM - 2015-01-27.
زۆرێك له‌پیاوان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ نموونه له‌كوێ بوویت یان ده‌چیت بۆ كوێ و چی ده‌كه‌یت و چه‌ند ده‌مێنیته‌وه‌و كێی لێیه‌و له‌مجۆره پرسیارانه كه زۆرجار ده‌چنه قاڵبی گومان و تاوانباركردنی ژن و دڵپیسی پیاو، بۆیه زۆرجار دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته له‌نێو هاوسه‌راندا ده‌بنه هۆی كێشه‌و ناكۆكی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان.
چۆن ده‌ڕوات‌و دێت
تارا كاوه-ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه‌ی مێرد له‌ژنه‌كه‌ی وتی: من بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ژیانی هاوسه‌رییم پێكهێناوه هه‌ركاتێك بمه‌وێ بچمه شوێنێك پرسی پێده‌كه‌م له‌و كاته‌دا ناتوانێت هیچ پرسیارێكم لێبكات، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچمه شوێنێك تا پرسی پێده‌كه‌م به ته‌له‌فۆنیش پێی ناڵێم ته‌نها ئه‌و كاته پێی ده‌ڵێم كه خۆی له ماڵه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر نا چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م تا دێته‌وه ئه‌و كاته پێی ده‌ڵێم، چونكه ده‌زانم پێی ناخۆشه به‌ته‌له‌فۆن پێی بڵێم.
به‌دڵی خۆت
من نه‌ك له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌ته‌ی شووم به‌و پیاوه كردووه، گرفتی سه‌ره‌كی نێوانمان ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز لێم ناپرسێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تای قسه‌كانی هاژه‌ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بوو، ئه‌و درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی: هه‌ر شتێك بكه‌م و بۆ هه‌ر شوێنێك بچم، ئه‌و پیاوه‌ی من قسه ناكات، كه پرسیشی پێ ده‌كه‌م پێم ئه‌ڵی به‌دڵی خۆت، ئیتر ئه‌مه بۆ من بۆته نه‌خۆشی، ته‌نانه هه‌ندێكجار وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌ڵێم یان ده‌بێ ئه‌و پیاوه لێم بێزار بێت، یان ئه‌وه‌تا منی به‌لاوه گرنگ نه‌بێت، هه‌ندێك كه‌سیش ده‌ڵێن دیاره ئه‌مه هی ئه‌وه‌یه كه مێرده‌كه‌ت زۆر متمانه‌ی پێته.
هاژه وتیشی: زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره هه‌ندێكجار كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ئه‌مانه‌وێ بچینه ده‌ره‌وه مێرده‌كانی ئه‌وان رێگریان لێ ئه‌كه‌ن و به‌هۆكاری جیاجیا نایه‌ڵن بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بێنه ده‌ره‌وه‌ش ئه‌وا ئه‌بێ له‌كاتی دیاریكراو بڕۆنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مێرده‌ی من هه‌ر ته‌له‌فۆنێكیشم بۆ ناكا تا بزانێ من له‌كوێم یان چی ده‌كه‌م، یان ماوم یان نا.
خۆم بڕیار ده‌ده‌م
ئه‌و ژنه‌ی كه ئاماده نه‌بوو ناوی خۆی بڵێت له‌به‌رده‌می دوكانێكی جانتا‌و پێڵاو وه‌ستا بوو وتی: بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ژیانی هاوسه‌رییم پێكهێناوه پرسم پێنه‌كردووه، هه‌ر كاتێك ویستم بچمه هه‌ر شوێنێك خۆم بڕیاری خۆم ده‌ده‌م كه ده‌چم یان نا، به‌ڵام كه هاتمه‌وه پێی ده‌ڵێم چووم بۆ ئه‌و شوێنه زۆرجاریش پێی ناخۆشه كه پێی ده‌ڵێم چووم بۆ ئه‌و شوێنه‌و پێم ده‌ڵێت بڕۆ بۆ هه‌موو شوێنێك باسی مه‌كه ژنیش وه‌كو پیاو وایه چۆن ده‌ڕوات‌و دێت و ده‌چێت بۆ كوێ نابێت لێپرسنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت ئه‌مه قسه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌مه.
په‌شیمان بیته‌وه
رێباز ره‌شید-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ وتی: به‌بڕوای من لێپرسنه‌وه نه‌كرێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، چونكه ئه‌ویش وه‌كو من وایه ده‌چێته بۆ كوێ یان نا پێویست به لێپرسینه‌وه ناكات، هه‌ر كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌چێت بۆ هه‌ر شوێنێك پرسم پێده‌كات، به‌ڵام من له ژیانمدا رێگریم لێنه‌كردووه‌و پێشی ناڵێم ده‌چێت بۆكوێ و لێشی ناپرسمه‌وه تا خۆی باسی شته‌كانم بۆ نه‌كات و زۆر جاریش هه‌یه، بیری ده‌چێت باسی بكات به‌لامه‌وه زۆر ئاساییه، نایكه‌مه كێشه بۆی.
دایكی هه‌نار به هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵه‌وه باسی لێپرسنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوو وتی: هه‌ر كاتێك بچم بۆ هه‌ر شوێنێك جگه له پرس كردنه‌كه‌شی پێم ده‌ڵێت بڕۆ، هه‌ر كاتێك هاتمه‌وه ئه‌و شوێنه‌م له‌لووت ده‌ر ده‌هێنێته‌وه بۆ چوویت و چیت كرد له‌گه‌ڵ كێ چوویت من حه‌ز ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بچیت بۆ چوویت ئیتر مه‌هانه‌ی زۆر دێنێته‌وه وات لێده‌كات كه په‌شیمان بیته‌وه له‌و چوونه ته‌نانه‌ت بۆ ماڵی دایكیشم وایه زۆرجار په‌شیمان ده‌بمه‌وه كه ده‌چم بۆ شوێنه‌كه بڕیار ده‌ده‌م كه ئیتر نه‌چم بۆ هیچ شوێنێك، به‌ڵام به‌ده‌ست خۆم نییه له ماڵه‌وه دڵم زۆر ته‌نگ ده‌بێت، بۆیه هه‌ر ده‌چم بۆ شوێنان.
كرداره‌كانی ژنه‌كه‌ی سنوردار بكات
دیاری خالید، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژن له‌ماڵه‌وه‌و لێپرسینه‌وه لێی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه وتی: له‌ڕاستیدا بوونی جیاوازی له‌نێوانی نێر‌و مێ له‌ژیانی مرۆیی‌دا بوونێكی واقیعی و هه‌ست پێكراوه‌و له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌هه‌رشوێنێكی گۆی زه‌وی بێت ئه‌بینرێت، جا ئه‌م جیاوازییه به پێدراوێكی ئاینی بێت یا كه‌لتووری و دابونه‌ریت و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ئه‌م جیاوازییانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌بینرێت به‌شێكی پێدراوێكی ئاینی و كه‌لتووری سیاسی و ئابووری هتد ... هه‌یه.
ئه‌م جیاوازییانه زۆرجار ماییه‌ی ئارامی و ته‌باییی نێوان ژن و مێرد بوون و زۆرجاریش مایه‌ی نائارامی و ره‌خنه‌و گله‌یی و گازنده بوون، بۆ نموونه جیاوازی كات و سات و چه‌نێتی و چۆنیه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژن به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاو، جیاوازییه‌كی هه‌ست پێكراوه‌و زۆرجاریش ئه‌م جیاوازییانه‌ی مایه‌ی ره‌خنه بووه له‌كه‌لتوورو ئاین و سه‌رجه‌م ستراكتوره‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن خودی ژنان و چالاكانی ژنانه‌وه، ئه‌م جیاوازییه زۆرجار له‌لایه‌ن خودی ژنانیشه‌وه قبوڵ كراوه‌و په‌سه‌نده به پاڵپشتی هه‌ستێكی باوه‌ڕپێكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و كه‌لتووری، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌م واقیعه‌ش له‌پێشچاو بگرین كه جیاوازی كه‌لتووری كۆمه‌ڵگا لۆكالییه‌كان له‌چاو كۆمه‌ڵگا كراوه‌كان جیاوازییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، له‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژنان و كچان، زۆرجاریش ره‌نگه خاوه‌نی هه‌مان دابن و نه‌ریت و كه‌لتوور و ئاین و ..هتد بن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه خودی كه‌لتوورو داب و نه‌ریتیش عاده‌ت ئه‌گرێت به گۆڕانه‌كان و له‌به‌ر ته‌وژمی ویسته‌كانی مرۆڤ خۆی ناگرێت.
ئه‌و توێژه‌ره روونیشیكرده‌وه: ئێستا ئه‌گه‌ر باسی جیاوازییه‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژن له‌چاو پیاودا بكه‌ین له‌كۆمه‌ڵگای كوردی جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه به له‌به‌ر چاوگرتنی پێگه‌ی وه‌زیفی ژن و كرانه‌وه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵگه لۆكاڵییه‌كه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت.
واته ئێستا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژن ته‌واو ئاسایی بۆته‌وه له‌چاو سه‌یركردن له‌رابردووی ژن، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ره‌نگه جۆرێك له‌فشارو سانسۆری له‌سه‌ر بێت، بۆ نموونه ره‌نگه دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژن بۆ بازاڕكردن ره‌نگه پیاوه‌كه هه‌ندێك پرسیاری دووباره‌ی لێبكات وه‌ك (چی بوو ، چۆن بوو، به‌چی، له‌گه‌ڵ كێ......هتد) ئه‌م پرسیارانه زۆرجار هه‌ستی گومانكردن له‌نێوان ژن و مێرد دروست ده‌كات. ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بێت، وه‌ك بوونی كۆمه‌ڵێك رووداوی ناخۆش له‌خه‌یاڵی ژن و مێرد دا به‌وه‌ی كه ره‌نگه تووشی گرفتێك ببێت و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوادابێـت. ئه‌مه‌ش هۆكاری سانسۆری كه‌لتوورییه له‌سه‌ر خودی پیاو كه پێویست ده‌كا هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانی ژنه‌كه‌ی سنوردار بكات، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌تری كه‌لتووری سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین ته‌واوی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ئازادانه به‌رجه‌سته ده‌كرێت، ره‌نگه له‌ناو خودی یه‌ك كه‌لتووریشدا له‌جیاوازی ناوچه‌ییدا كرانه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌یه‌ك ره‌نگه ئه‌م جیاوازی و سانسۆره نه‌مێنێت و كاردانه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خودی ژن له‌لایه‌ك و كه‌لتووریش له‌لایه‌كی تره‌وه تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت، چونكه خودی ژن به‌دوای ئازادبوونی ته‌واوی كه‌لتووریش سیفاتێكی به‌رگریكارانه‌و پاراستنی هه‌یه، بۆیه زۆرجار تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنی توند ده‌بن و بۆماوه‌ییه‌و ئه‌مینێته‌وه‌و وا به ئاسانی به‌ر ته‌وژمی گۆڕانكاری ناكه‌وێت.
لەکوردستانی نوێ-وە وەرگیراوە
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28