riklam

حاكم قادر: هاتنی كۆمپانیا روسیه‌كان بایه‌خی زۆری بۆ هه‌رێم ده‌بێت‌

ی.ن.ک‌‌ 08:31 PM - 2015-01-26
رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی له‌ روسیا به‌رزنرخاند

رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی له‌ روسیا به‌رزنرخاند

حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ روسیا كرد .

ئه‌مڕۆ 26-1-2015، حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی پێشوازیكرد له‌ د. ئاسۆ تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ روسیا.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌یه‌نه‌كانی نێوان روسیا و هه‌رێم كراو ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕوۆ كورد پێویستی به‌ پته‌وكردن و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و دیپلۆماتی و ئابوری و بازرگانییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش حاكم قادر ده‌ستخۆشی له‌ د. ئاسۆ كرد كه‌ توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ روسیا گه‌شه‌پێبدات و سه‌رنجی كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و هه‌رێم ئاڕاسته‌ بكات به‌تایبه‌ت له‌ بواری نه‌وت و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا و وتی: هاتنی كۆمپانیا روسییه‌كان  بۆ هه‌رێم بایه‌خی زۆری بۆ داهاتووی هه‌رێم هه‌یه‌.

هه‌روه‌ك كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: كه‌ پشتیوانیكردنی روسیا له‌ بواری سیاسی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێم ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ ده‌بێـت به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه‌ كورد شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات.

له‌لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ روسیا باسێكی كورتی له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ مۆسكۆ كرد كه‌ كاری جددی كراوه‌ بۆ هاندانی كۆمپانیاكانی روسیا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا تا سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێم بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ بواری نه‌وت و غازدا و وتی: له‌رووی سیاسیشه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند رۆژی رابردووی وه‌فدی باڵای سیاسی و دیپلۆماسی روسیا بۆ هه‌رێم بایه‌خی هه‌یه‌ و ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندی  و سه‌ردانانش به‌ قازانج بۆ كورد ده‌شكێته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند ئاسته‌نگ و كێشه‌یه‌ك كرد كه‌ له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیدان كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمه‌وه‌یه‌ نه‌ك له‌ روسیا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket