riklam

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیای كرد

ی.ن.ک‌‌ 04:19 PM - 2015-01-26
سه‌عدی  ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیای كرد

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیای كرد

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌یاوه‌ری سۆران ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئیتاڵیای كردو له‌لایه‌ن مارینا سیرینی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا و و ڤنچه‌نسۆ ئه‌مندولا سه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكرات - ئیتاڵیا پێشوازیان لێ كرا.


له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان كرا بڕیاردرا له‌ كۆتایی مانگی 2 یان مانگی 3 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌شێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی فراكسێۆنی سه‌وز سه‌ردانی ئیتاڵیا بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بڕیاردرا مانگی 4 به‌شێك له‌ ئه‌ندام پارله‌مانانی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.


دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی ئیتاڵیا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌یاوه‌ری سۆران ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیای كردو له‌لایه‌ن دومینیكو مانزیۆنی جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیاو ریكاردۆ كۆمپانیوچی سه‌رۆكی پارێزگاكانی ئیتاڵیا پێشوازیان لێ كرا.


له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ كێشه‌ی په‌ناپه‌ران كرا كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی داعش په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌و ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان خستۆته‌ سه‌رشانی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێ كردنی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌فدی یه‌كێتیی داوایان له‌ وڵاتی ئیتاڵیا كرد كه‌ هاوكاری زیاتری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئاواره‌كان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.

PUKmedia

2718132612015_1-(3).jpg

4318132612015_1-(1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket