پێشێلكارییه‌كانی داعش له‌عیراق و سوریا له‌راپۆرتێكدا كۆده‌كرێته‌وه
جینۆساید 01:38 PM - 2015-01-26هه‌موو دیكومێنتی لیژنه‌كه كۆی كردونه‌ته‌وه
وه‌زیرانی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازیان له‌لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رخستنی راستیه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی مافی مرۆڤی نێو‌و ده‌وڵه‌تی بۆ سوریا كرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/1/2015 مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئیزیدی و پێكهاتهنهتهوهیی و ئاینه‌كانی تر‌و به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبراو پێشوازی كرد له‌وه‌فدێكی كۆمسیونی سه‌ربه‌خۆی ده‌رخستنی راستیه‌كان لهكۆمسیونی مافه‌كانی مرۆڤ له جنێف بۆ سوریا.
له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا پاولو سیرجیو سه‌رۆكی وه‌فده‌كه دوای ئه‌وه‌ی مه‌به‌سه‌تی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه‌و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی پێكهاته لیژنه‌كه‌یان پێشكهشكردو رایگه‌یاند، كه ئه‌وان هاتوو راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه روویانداوه ئاماده بكه‌ن و له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند راسپارده‌یه‌كی بۆ كۆمسیونی مافی مرۆڤ به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌پێكهاته‌ی لیژنه‌كه‌شیان رایگه‌یاند، كه ئه‌وان 42 ئه‌ندامیان له‌لیژنه هه‌یه و ژماره‌یه‌كیان كارمه‌ندی كۆمسیونی باڵای مافه‌كانی مرۆڤن له جنێف ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان ده‌سه‌ڵاتی پێشنیار كردن نه‌ك جێبه‌جێ كاری ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی رویانداوه له‌عیراق و سوریا لهراپورتهكهیاندا ئیشاره‌تی پێده‌ده‌ن
پاشان مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی میژووی تیرۆر له‌هه‌رێمی كوردستان به وه‌فده‌كه راگه‌یاند، به وردی تیشكی خسته سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش و پێی راگه‌یاندن، كه هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی هه‌موو دونیا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات و قوربانی ده‌ستی تیرۆر بووه و به درێژای زیاتر له1500 كیلۆمتر هه‌ر له‌كۆبانێ تا كۆباشی شه‌ڕدایه كه‌چی له‌كۆنگره‌یه‌كی وه‌كو له‌نده‌ن كه تایبه‌ت بووه به‌شه‌ڕی تیرۆر بانگێشتی نوێنه‌ری كورد نه‌كراوه.
هه‌روه‌ك تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهاتنی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئیزیدی و پێهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان تر كه به‌فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتووه.
پێی راگه‌یاندن، كه هه‌موو ئه‌و دیكومێنتانهی كه لیژنه‌كه كۆی كردونه‌ته‌وه دراوه به icc به‌نامه‌ی ره‌سمی وه‌ڵامی لیژنه‌كه دراوه‌ته‌وه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار‌و كاروباری كومه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامی لیژنه كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاری لیژنه‌كه خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یاساییانه ژماره‌یه‌كی زۆری له به‌ڵگه و دیكومێنت كۆكردۆته‌وه كه بریتیه له 295 به سود وه‌رگرتن له وته‌ی شاهیدحاڵ و قوربانیان جگه له وێنه‌ی گۆڤارێك كه داعش خۆیان دان بهتاوانهكانیان ده‌نێن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵگانه به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌ت و ئه‌و گرفتانه‌ی كه هاتوونه‌ته پێش رێگای كاری لیژنه‌كه به‌تایبه‌تی كه عیراق ئه‌ندام نیه له‌دادگای ناوبراو كرا پێشی راگه‌یاندن، كه لیژنه‌كه رێگای یاسایی تریان بۆ ئه‌م پرسه كرتۆته به‌ر.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17