جوله‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌زۆره‌ملێ كۆچپێكراون
ریپۆرتاژ 10:02 PM - 2015-01-25له‌سه‌رده‌می حوكمی ئه‌شكانیه‌كان چه‌ند فه‌رمانڕه‌وایه‌كی شاره‌كه له‌په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئایینه بوون
نوسراو و به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ژیان دوای نغرۆبوونی كه‌شتیه‌كه‌ی نوح له شاخێكی كوردستان بووه، بۆیه ئه‌م ناوچه‌یه به گرنگترین و كۆنترین پێگه‌ی ژیانی ئاده‌میزاد داده‌نرێت، دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ش كه له زنجیره شاخه‌كانی زاگرۆس ژیانیان به‌سه‌ربردووه بریتین له گوتی و لولویی و میتانی و تادوایی، هه‌ریه‌كێكیان له به‌شێكی ئه‌م زنجیره شاخانه‌دا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه تا هاتنی مادده‌كان و دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تی میدیا، ئایینی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ش زه‌رده‌شتی بووه‌و كتێبه‌كه‌شیان كه ئا‌ڤێستا بووه به زمانی ره‌سه‌نی كوردی نووسراوه‌ته‌وه، بۆیه تا ماوه‌یه‌كی زۆر كورده‌كان په‌یڕه‌وی ئایینی زه‌رده‌شتیان ده‌كرد تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌سكه‌ندره‌ی مه‌كدۆنی هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و ئه‌وانیش تێكه‌ڵاوی ئایینی جوله‌كه ده‌بن، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی، بۆیه ئاشنابوونی كورد به ئایینی جوله‌كه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌مال فه‌تحوڵڵا مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به هاتنی جوله‌كه‌كان بۆ كوردستان دوو بۆچوون هه‌یه كه یه‌كێكیان باس له (شه‌لمان سات) ده‌كات كه یه‌كێكه له پاشا به‌ناوبانگه‌كانی ئاشووریه‌كان له سه‌ده‌ی نۆیه‌می پێش زایینی كه ئه‌وكات میسر‌و وڵاتی شامی به‌ده‌سته‌وه بووه‌و هێرشێكی گه‌وره ده‌كاته سه‌ر جوله‌كه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری لێیان به‌دیل ده‌گرێت و ده‌یانهێنێت و له ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره نیشته‌جێی كردوون، به‌ڵام هه‌ندێك له مێژوونوسانی تر پێیانوایه ئه‌و جوله‌كانه‌ی كه له كوردستان نیشته‌جێبوون مێژوویه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (نه‌بوخزنه‌سر) كه یه‌كێكه له پاشا كلدانیه‌كان كه له كۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایینی كه له دوو هێرشدا كه پێیان ده‌وترێت به‌دیل گرتنی بابلی یه‌كه‌م و بابلی دووه‌م كه له‌م دوو هێرشه‌دا زۆربه‌ی جوله‌كه‌كانی له شاری ئۆرشلیم و ناوچه‌كانی ئیسرائیل هێناو به‌شێكی له ناوچه شاخاویه‌كان نیشته‌جێكردن.
هه‌ر له‌باره‌ی جوله‌كه‌كانی كوردستان د.فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێت: مێژوونوسه‌كان و ته‌نانه‌ت خودی كتێبی ئینجیل ته‌وراتیش ده‌ڵێن مه‌ڵبه‌ندی مێزۆپۆتامیا كه كوردستان به‌شێكی سه‌ره‌كییه له‌م مه‌ڵبه‌نده تا ده‌گاته میسر‌و ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن خاكی كه‌نعان و فه‌له‌ستین ئه‌و ناوچه‌یه مه‌ڵبه‌ندی هاتووچۆو بزاوتی ژیانی خه‌ڵكی ئایینی جوله‌كه بوون، له دێرینه‌وه‌و پێش هاتنی ئایینی ئیسلام و پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی مه‌سیحیه‌تیش، بۆیه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی مێزۆپۆتامیا به كوردستانیشه‌وه مه‌ڵبه‌ندی دێرینی ژیانی جوله‌كه‌كان بووه‌و لێره ژیاون.
د.ئیسماعیل شوكری مامۆستای مێژووش له‌باره‌ی جوله‌كه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: جوله‌كه‌كان خۆیان به خوایشتی خۆیان هاتوون و له‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوون، كه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له ساڵانی 537 زایینی، كه‌واته ده‌توانین بڵێن جوله‌كه‌كان به‌ر له زایین له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوون و تا ئه‌وكاته‌ی كۆچیان كرد بۆ فه‌له‌ستین.
كوردستان سه‌رده‌مانێك به مه‌ڵبه‌ندی جوله‌كه‌كان ناسراو بووه‌و له سه‌رده‌می حكومی ئه‌شكانیه‌كان چه‌ند فه‌رمانڕه‌وایه‌كی شاری هه‌ولێریش جوله‌كه بوون و جوله‌كه‌كانیش به‌ڕه‌گه‌ز سكاینیه‌كانن و به‌شه‌كه‌ی تریش به‌دیل گیراوانی ئۆرشلیمن، بۆیه پاشاكانی هه‌ولێر له چاخی یه‌كه‌م و دووه‌می پێش زایین، ئایینی جوله‌كه‌یان قبوڵ كردووه تا ئه‌وكاته‌ی ئایینی مه‌سیحی به‌ده‌ركه‌وت زۆربه‌یان بوون به مه‌سیحی و تێكه‌ڵ به‌جیهانی ئه‌م ئایینه بووین.
د.فه‌رهاد پیرباڵ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان عومه‌ری كوری خه‌تاب كه له سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایینی‌دا له‌شكری موسوڵمانان له قۆڵێكه‌وه له خوارووی عیراق و له شاری قادسیه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی ئێران و له قۆڵه‌كه‌ی تریش به‌ره‌و دیمه‌شق و شام و ده‌سوڕێنه‌وه بۆ شاری موسڵ و كاتێكیش ده‌گه‌نه كوردستان به‌زۆر یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خه‌ڵكه كورده‌كه ده‌كه‌ن به موسوڵمان و ئه‌و خه‌ڵكه باوه‌ڕ به ئیسلام ده‌هێنن و به‌شێكی زۆری تریشیان باج یان جزیه ده‌ده‌ن و لێیان ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر ئایینی خۆیان و به جوله‌كه‌یی خۆیان ده‌میێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئایینی جوله‌كه ئایینێكی كۆن بووه‌و ره‌گ و ریشه‌یه‌كی كۆنی له كوردستان هه‌بووه، بۆیه كورده‌كان پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمان بن، یان مه‌سیحی بوون یان جوله‌كه بوون.
خوالێخۆشبوو د.مارف خه‌زنه‌دار له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت: بوونی شوێنكه‌وتوانی ئایینی جوله‌كه له شاری هه‌ولێر گه‌لێك كۆنه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی له‌یادمه له‌كاتی خۆیدا له هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل كه ئێستاش هه‌ر ماوه له تاپۆدا به‌ته‌عجیل یه‌هودو ته‌عجیل ئیسلام تۆماركراوه كه به‌شی لای رۆژهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌كه‌كه زۆربه‌یان جوله‌كه بوون و كه‌میان موسوڵمان بوون، هه‌روه‌ها به‌شی رۆژئاواكه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره ئه‌م گه‌ڕه‌كه دوو موختاریشی هه‌بووه كه یه‌كێكیان موسوڵمان بوو به‌ناوی مه‌لا شه‌ریف، ئه‌وی تریان جوله‌كه بووه به‌ناوی مام (یۆنا ئه‌فه‌ندی) ئه‌وه‌ی ببووه نه‌ریتێك له‌ناویان هه‌ردوو موختاره‌كه ده‌یانتوانی كاغه‌زێك بۆ دانیشتوانی هه‌ردوو به‌شه‌كه مۆربكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی پانتایی هه‌ولێر گه‌وره بوو گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل بۆ ئه‌ودیوی شیوه‌كه ئاوه‌دانكرایه‌وه‌و ناویان نا سه‌عدوناوا، له‌وێدا جوله‌كه‌و موسوڵمانه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه په‌یوه‌ندی موسوڵمانانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه خۆشتر بێت له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی تر.
له‌وه ده‌چێت جوله‌كه‌كانی كوردستان به‌رله‌وه‌ی بێنه سه‌ر ئایینی جوله‌كه ئه‌ستێره‌یان په‌رستبێت، چونكه له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان ناوی ئه‌ستێره ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆ نمونه له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوونیان تا ئێواره ئه‌ستێره له ئاسمان ده‌رنه‌كه‌وتبایه رۆژوویان نه‌ده‌شكاندو له شه‌وانی شه‌ممه‌شدا تا حه‌وت ئه‌ستێره ده‌رنه‌كه‌وتبایه ئاگریان هه‌ڵنه‌ده‌كرد، جگه له‌مانه‌ش وێنه‌ی ئه‌ستێره‌یان له‌سه‌ر ده‌رگا نزمه‌كانی په‌رستگاكانیان هه‌ڵده‌واسی و ناوی كچۆڵه‌كانیشیان ده‌نا ئه‌ستێره.
جوله‌كه‌كانی كوردستان هیچ په‌رستگایه‌كی گه‌وره‌یان نه‌بووه ته‌نیا (كه‌نیشت) یان هه‌بووه، له‌مباره‌یه‌وه د. فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێت: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ناو قه‌ڵاتدا كه‌نیشتێك هه‌بووه واتا كه‌نیسه‌ی جوله‌كه‌كان كه هاوشانی په‌رستگای زه‌ردشتیه‌كان بووه، جگه له‌مه‌ش زۆر له بیروباوه‌ری جوله‌كه‌كان تائێستا له‌ناو خه‌ڵكی ئێمه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئایینی جوله‌كه له هه‌ولێرو به شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان ره‌گ و ریشه‌یه‌كی دێرینی هه‌بووه.
مامۆستا نه‌ژاد عه‌بدوڵڵا خاوه‌نی كتێبخانه‌ی هاوڕێ له هه‌ولێر له یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: په‌رستگای كه‌نیشته‌ی جوله‌كه‌كان له شاره‌كه ته‌وڕات-یشان پێده‌وت كه له‌ناو گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل بوو شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وته نزیك گۆره‌پانی كۆتر سه‌لام كه له سه‌ره‌تای كۆڵانی كوره‌چیه‌كان بوو كه پیاوێكی ئایینی جوله‌كه‌كان كه پێیانده‌وت (مالم) له‌وێبوو ناوی (ردێن سوور) بوو وایان پێده‌وت، ئه‌وان خۆیان وه‌كو نه‌ته‌وه به كورد ده‌زانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئایینیان جیا بوو.
هه‌ر له درێژه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا مامۆستا نه‌ژاد باس له مامۆستایه‌كی خۆی ده‌كات كه جوله‌كه بوو به‌ناوی (سیۆنه ئه‌فه‌ندی) و ده‌ڵێت: كاتێك جوله‌كه‌كان رۆیشتن و هه‌ولێریان جێهێشت مامۆستا سیۆن پێیوتم من ده‌توانم ئێستا هه‌موو ماڵ و سه‌روه‌ته‌كه‌مت پێ ببه‌خشم، به‌ڵام شتێكی زۆر جوان و نایابترت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌بوو زیاتر له 10 كتێب ده‌بوون وتی ئه‌وه دیاری منه بۆ تۆ، چونكه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه ده‌توانن خۆتان پێشبخه‌ن و بگه‌نه ئاواته‌كانی خۆتان، به‌ڕاستی شووره‌ییه بۆ ئێمه كه هه‌موو میللـه‌تان بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئاڵا، كه‌چی ئێمه تائێستا هیچمان نه‌كردووه.
ئه‌وشێوه زمانه‌ی كه جوله‌كه‌كانی كوردستان قسه‌یان پێده‌كرد شێوه زمانی ئارامی نوێ بوو كه زمانی ئایینی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر بووه، كه له زمانێكی بابلیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و زمانی ره‌سمی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی ئاموری و كاسی و كلدانی بووه كه به‌زمانی بازرگان و رۆشنبیران ناسراوه، بۆیه تاوه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام جوله‌كه‌كان له‌م ناوچانه‌ی كوردستان به‌م زمانه قسه‌یان ده‌كرد.
د.مارف خه‌زنه‌دار هه‌ر له‌باره‌ی زمانی ئه‌وانه‌وه ده‌ڵێت: جوله‌كه‌كانی ناو بازاڕ‌و كاسبكاره‌كانیان له هه‌ولێر به دوو زمان قسه‌یان ده‌كرد كه كوردی و توركمانی بوو، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه هه‌رگیز به توركمانی قسه‌یان نه‌ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاریش واتا كرمانجه‌كانیان ته‌نیا به كوردی قسه‌یان ده‌كردو هیچ زمانێكی تریان نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناو شاره‌كان به زمانی (فلێحی)ش قسه‌یان ده‌كرد كه زمانێكه تائێستا خه‌ڵكی عه‌ینكاوه قسه‌ی پێده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی سریانی و عیبری و عه‌ره‌بی موسڵه، هه‌رچی مامۆستاكانیان بوو له قوتابخانه‌كان هه‌موویان به كوردی قسه‌یان ده‌كرد هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌م ته‌نیا یه‌ك كتێبی خوێندنه‌وه‌ی كوردیمان هه‌بوو هه‌رچه‌نده یه‌ك دوو كتێبی تر په‌یدا ببوون باقی كتێبه‌كانی تر هه‌مووی عه‌ره‌بی بوون، به‌ڵام راپۆرت گفتوگۆمان هه‌مووی كوردی بوون، له‌به‌رئه‌وه مامۆستا جوله‌كه‌كان ته‌نیا به كوردی قسه‌یان ده‌كرد.
هه‌ر له‌باره‌ی ئاخاوتنی جوله‌كه‌كانی كوردستان، د.ئیسماعیل شوكر ده‌ڵێت: دوای هاتنی ئایینی ئیسلام پاش مێژووی هاوچه‌رخی نوێ زوڵم و زۆرداری كردن بۆ سه‌ر ئایینه‌كان له ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا، بۆ پاراستنی ئایینه‌كانیان هه‌رچی په‌یڕه‌وانی ئایینی تر هه‌بوو به زمانه كۆنه‌كه‌ی خۆیان قسه‌یان ده‌كرد كه بۆ پاراستنی ئایینه‌كه‌ی خۆیان بوو ئه‌گینا به كوردییه‌كی زۆر پاراو قسه‌یان كردووه.
به‌شێكی زۆری جوله‌كه‌كانی كوردستان له‌ناو شاره‌كان ده‌ژیان و به‌گشتی گوزه‌رانیان باش بووه‌و به كاری بازرگانی و ئیشی ده‌ستی و زه‌ره‌نگه‌ری و خمچیاتی و جۆڵاییه‌وه خه‌ریكبوون، به‌شه‌كه‌ی تریش ئه‌وانه بوون كه له دێهاته‌كاندا ژیاون و خه‌ریكی كاری جوتیاری و مه‌ڕو ماڵات بوون، به‌ڵام هه‌رچه‌نده خاوه‌ن سامان و پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونایه خۆیان هه‌ر به‌بێ ده‌سه‌ڵات نیشانده‌دا.
رۆژنامه‌نووس عومه‌ر فه‌رهادی له یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دوكانداره جوله‌كه‌كانی ناو قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌ڵێت: من باوكم دوكاندار بوو له قه‌یسه‌ری گه‌وره‌ی هه‌ولێر، ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو له‌گه‌ڵی ده‌چووم بۆ ئه‌و بازاڕه‌و سێ تا چوار موسوڵمان دوكانیان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی تریان هه‌موویان دوكانداری جوله‌كه بوون كه زۆربه‌یان كوتاڵ فرۆش بوون و كاری تریشیان ده‌كرد وه‌كو به‌رگدرووی و عه‌تاری كه له‌بواری بازرگانی زۆر زیره‌ك بوون و به‌رده‌وام كڕیاریان له دوكانداره‌كانی تر زیاتر بوو.
مامۆستا نه‌ژاد ده‌شڵێت: جوله‌كه‌كان له‌كاری پیشه‌سازیدا زۆر ورد بوون وه‌كو خمچێتی بۆ ره‌نگ كردنی قوماش كه له‌م بواره‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون و توانیبوویان كۆنترۆڵی بازاڕ بكه‌ن و به زیره‌كی و راستگۆیی خۆیان له بازاڕ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌میان قازانج ده‌خسته سه‌ر كاڵاكانیان.
له‌ڕووی ئایینداری ئه‌وان بڕوایان به‌خودا زۆر به‌هێز بوو تا بۆیان بكرابا سوێندیان به درۆ نه‌ده‌خواردو بۆ نوێژكردنیش روویان له شاری قودس ده‌كردو رۆژی شه‌ممه‌ش رۆژی پشوودانیان بوو، بۆیه هیچ ئیشێكیان له‌م رۆژه نه‌ده‌كرد، هه‌ر له یاده‌وه‌ریه‌كانیدا فه‌رهادی ده‌ڵێت: ئه‌وان رۆژی شه‌ممان وه‌كو نه‌ریتی خۆیان كاریان نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر خۆره‌تاو بوایه، ئه‌وا ده‌هاتن و له قه‌راغی قه‌ڵای شاره‌كه داده‌نیشتن و چه‌ره‌زاتیان ده‌خوارد، به‌ڕاستی وێنایه‌كی جوانی له‌م سه‌رده‌م به هه‌ولێر به‌خشیبوو.
هه‌ر ده‌رباره‌ی پشووی هه‌فته‌ی جوله‌كه‌كانی كوردستان، وارینه كه‌ریم كه ژنێكی مه‌سیحی دانیشتووی گوندی (هه‌رمۆته)ی كۆیه بوو له یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆی ده‌ڵێت: ئه‌وان رۆژی شه‌ممان چێشتیان نه‌ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ئایینی خۆیان رۆژی شه‌ممان نه‌ده‌بوایه ئاگر بكه‌نه‌وه، بۆیه رۆژی پێنج شه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی چێشته‌كه‌یان ئاماده ده‌كرد بۆ رۆژی شه‌ممان ده‌یانخوارد.
(كه‌پره شینه) یه‌كێكه له جه‌ژنه دیاره‌كانی ئایینی جوله‌كه كه به جه‌ژنی هاتنی زستان و بارانبارین و هه‌روه‌ها به جه‌ژنی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ناویان ده‌بردو له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌ری ساڵی (عیبری) جوله‌كه بووه، وارینه كه‌ریم ده‌ڵێت: له‌م جه‌ژنه‌دا كه‌پرێكیان دروست ده‌كرد كه به جۆره‌ها میوه ده‌یانڕازانده‌وه‌و پێیان هه‌ڵده‌واسی كه ئه‌م كه‌پره‌یه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ تاوه‌كو باران ده‌باری ده‌مایه‌وه، له‌گه‌ڵ بارانبارینیش ئاژه‌ڵێكیان سه‌رده‌بڕی و هه‌موویان دابه‌شده‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌م ده رۆژه‌شدا باران نه‌باریبوایه ئه‌وا زۆر دڵته‌نگ ده‌بوون و میوه‌كانیان لێده‌كرده‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یان دابه‌شده‌كرد.
جوله‌كه‌كان هه‌ر له‌بواری بازرگانی شاره‌زاییان نه‌بووه، به‌ڵكو له‌بواری هونه‌ریشدا ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه له خزمه‌تكردنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی، هه‌روه‌ك ده‌نگبێژی باشیشیان هه‌بووه كه له‌بواری حه‌یران وتن زۆر شاره‌زا بووه، د. مارف خه‌زنه‌دار له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: جوله‌كه‌كان رۆڵی زۆر گرنگیان له هونه‌ردا هه‌بووه بۆ نموونه حه‌یرانبێژێكی به‌ناوبانگیان هه‌بوو به‌ناوی (ئیسحاقه گوڵه) كه دراوسێی ئێمه بوو له ماڵه‌وه به كوردی قسه‌یان ده‌كردو زۆر كه‌م به (فلێحی) قسه‌یان ده‌كرد كه كرمانجێكی ده‌شتی هه‌ولێر بوو وه‌ستایه‌كی باشی جۆڵاییش بوو كارگه‌شی هه‌بوو كه له ماڵه‌وه جاجم و مافورو زۆر شتی نایابی دروستده‌كرد، زۆر سه‌یره كه تائێستا حه‌یرانه‌كانی تۆمار نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌شی كه سه‌باره‌ت به حه‌یران وتن چاپكراون ناوی ئه‌و نه‌هاتووه.
له‌باره‌ی هونه‌ری شێوه‌كاریش د.فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێت: (دانیال قه‌ساب) شێوه‌كارێكی به‌ناوبانگی هه‌ولێر بووه كه له جوله‌كه‌كانی شاره‌كه بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی بناغه‌ی وێنه‌ی شێوه‌كاری له كوردستان و هه‌ولێر دانا، زۆر به‌ڕاشكاوی ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر دانیال قه‌ساب له هه‌ولێر نه‌بوایه ئه‌وا بزاڤی شێوه‌كاری كوردی له‌وشاره به‌مجۆره‌یه نه‌ده‌بوو كه ئێستا هه‌یه، چونكه ئه‌و بوو بناغه‌ی شێوه‌كاری له هه‌ولێر دانا.
كۆچكردنی جوله‌كه‌كان له كوردستان به‌ره‌و ئیسرائیل له ساڵانی 1948 تا 1951 چیرۆكێكی له‌بیرنه‌كراوی هه‌یه، چونكه زۆربه‌یان دوور له‌خواستی خۆیان له وڵاتێك ده‌ركران كه به زێدی خۆیانیان ده‌زانی و هه‌ر له‌وكاته‌ی كه ده‌ركران به فرمێسك و دڵته‌نگیه‌وه كوردستانیان به‌جێهێشت، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یان نه‌ده‌شارده‌وه كه ده‌ڕۆن، به‌ڵام هه‌ر به‌هیوای ئه‌وه بوون كه رۆژێك له‌ڕۆژان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان، مامۆستا نه‌ژاد چیرۆكی به‌ڕێكردنی جوله‌كه‌كانی هه‌ولێرمان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاره‌كه بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من بینیم رۆیشتنه‌كه‌یان زۆر به‌نابه‌دڵی بوو دوور له‌خواستی خۆیان بوو، ئه‌وه‌ی من به‌چاوه‌كانی خۆم بینیم هه‌ریه‌ك له مامۆستا (سیۆن) و (زه‌كی بارۆخ) و (به‌نحاس) ی جوله‌كه بوون كه له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دانیشتبوون به‌رله‌وه‌ی به‌ڕێكه‌ون، زه‌كی بارۆخ بانگی كردم و داوای لێكردم هه‌ندێك له خۆڵی كوردستانی بده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بیبات و هه‌ر كه خۆڵه‌كه‌م بۆ كرده ناو زه‌رفێك و دامه ده‌ستی یه‌كسه‌ر ده‌ستی به گریان كرد‌و وتی ئه‌وه خۆڵی كوردستانه ده‌بێت تاكو مردن له‌گه‌ڵم بێت.
PUKmedia ستار محه‌مه‌د ئه‌مین - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17