riklam

له‌ پۆرتسمۆس و له‌نده‌ن په‌یامی كورد له‌مه‌راسیمی جینۆسایدی هۆلۆكۆست پێشكه‌ش ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 08:55 PM - 2015-01-25
له‌لایه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت

له‌لایه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت

سه‌عات 12:00ی نیوه‌ڕۆ له‌شاری پۆرتسمۆسی به‌ریتانیا په‌یامی كورد له‌مه‌راسیمی جینۆسایدی هۆلۆكۆست پێشكه‌ش ده‌كرێت

هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك وه‌ك كوردێكی خاوه‌ن قوربانی جینۆساید هاوشانی نوێنه‌رانی جینۆسایدكراوانی جوله‌كه‌ و ئه‌رمه‌ن و كۆنگۆ و رواندا و بۆسنه‌ و بۆرما به‌شداری له‌ یادی هۆلۆكۆست ده‌كات له‌ شاری پۆرتسموسی به‌ریتانیا، به‌پێی پڕۆگرامی یاده‌كه‌ كامه‌ران نه‌ورۆز په‌یامی جینۆسایدكراوان ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌..

یاده‌كه‌ له‌ باخچه‌ی هۆلۆكۆست له‌ شاری پۆرتسمۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌مان رۆژ له‌ شاری له‌نده‌ن، سه‌عات 07:00 ی ئێواره‌ په‌یامی كورد له‌ مه‌راسیمی جینۆسایدی هۆلۆكۆست پێشكه‌شده‌كرێت.

له‌و ساڵرۆژییه‌دا، كامه‌ران نه‌ورۆز وه‌ك كه‌سوكاری جینۆسایدی كورد، په‌یامی كه‌سوكاری جینۆسایدكراوانی كورد ده‌گه‌یه‌نێته‌ مه‌راسیمی جینۆسایدی هۆلۆكۆست له‌ له‌نده‌ن.

كوردانی تاراوگه‌ ده‌توانن به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمانه‌ بكه‌ن به‌پێی ئه‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌:

PUKmedia

5754172512015_014141414.jpg

 

1255172512015_31392512015_8555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket