riklam

كچانی ئێزیدی له‌فلیمێكی دیكۆمێنتاری BBC دا (سبایا الخلافة‌)

جینۆساید‌‌ 02:14 PM - 2015-01-19
چه‌ندین له‌كچان و ژنانی كوردانی ئێزێدی روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌وه‌

چه‌ندین له‌كچان و ژنانی كوردانی ئێزێدی روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌وه‌

له‌دوای داگیركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا تیرۆرستانی داعش هێرشه‌كانیان چڕ كرده‌وه‌و توانیويانه‌ چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كی تیرش داگیربكه‌ن، پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك گروپی پتیرۆرستی داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و توانی ئه‌و قه‌زایه‌ داگیر بكات .

دوای داگیركردنی شه‌نگال تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكرد به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌كانیان ده‌رهه‌ق به‌مافی مرۆڤ و كوردانی ئێزیدی .
 هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كچان و ژنانی ئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ رفێندران و وه‌ك (غنیمه‌) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراو  كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ئه‌نجامدان و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگرییش گروپی تیرۆرستی داعش بازاڕێكی راگه‌یاند به‌ناوی ( سوق السبایه‌).

به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونانه‌ی تیرۆرستان، چه‌ندین له‌ كچان و ژنانی كوردانی ئێزێدی روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ عیراق به‌تایبه‌تی و له‌ جیهان به‌گشتی و دڵگرانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و جیهان به‌گشتی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ئێستاشدا كه‌ناڵی ئاسمانی  BBC به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له‌ فلیمێكی دیكۆمێنتاریدا به‌ناوی (سبایا الخلافة)، به‌شێك له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ كچان و ژنانی كوردانی ئێزیدی روبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket