پێشمه‌رگه له‌نێوان به‌دامه‌زراوه‌ییكردن‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا
ریپۆرتاژ 11:02 AM - 2015-01-15پێشمه‌رگه له‌نێوان به‌دامه‌زراوه‌ییكردن‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا
تاچه‌ند یه‌كخستنه‌وه‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌م قۆناغه‌دا گرنگه؟ هه‌لومه‌رج‌و هه‌نگاوه‌كانی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه چین؟ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه ته‌نها بڕیاره یان پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه؟ تاچه‌ند ده‌ستوور بنه‌مای یه‌كخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه؟
له‌مێزگردێكی تایبه‌تی كوردستانی نوێ‌دا به‌ڕێزان بێستون سابوراوایی لێپرسراوی بۆردی پێگه‌یاندنی كادیران‌و ئه‌حمه‌د فاتیح پارێزه‌ر‌و چاودێری سیاسی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
هێزێكی رێكخراوه
بێستون سابوراوایی: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئێستا هێزێكی رێكخراوه، به‌شی هه‌ره‌زۆره‌كه‌ی به‌دامه‌زراوه‌یی كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك، چه‌ندین لیوا‌و فه‌وج‌و هێزی رێكخراو هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه له‌باره‌ی باسكردن له‌دۆخی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه، بۆچی باس له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت وه‌ك هێزێك بێتوانایه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌موو دنیا ئێستا باسی به‌هێزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات‌و چه‌ندین مانگه له‌شه‌ڕێكی سه‌خت‌و گه‌وره‌دایه به‌رامبه‌ر به‌تێرۆری جیهانی، له‌پێش هه‌موویانه‌وه گروپه جیهانییه‌كه‌ی داعش.
ئه‌م هێزه به‌دانپیانانی ناوخۆی‌و هه‌رێمایه‌تی‌و نێوه‌ده‌وڵه‌تی‌و زلهێزه‌كانی دونیا پێیانوایه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی رێكخراوه‌و هێزێكه له‌هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق زۆر به‌هێزتره‌و به‌ڕاستیش هێزی پێشمه‌رگه له‌ساڵی2014 دا سه‌لماندی كه هێزێكی رێكوپێك‌و رێكخراوه، هه‌روه‌ها هێزێكی به‌دامه‌زراوه‌یی كراویشه كه پێموایه به‌باشترین شێوه به‌دامه‌زراوه‌یی كراوه، كه گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێمه هێشتا له‌ناوعیراقداین‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان نییه، ئه‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌بۆچوونی من گونجاوترین شێوازی رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
ده‌بێت بپرسین یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ماناكه‌ی چییه؟ ده‌مانه‌وێت چۆن ئه‌م هێزه رێكبخه‌ینه‌وه؟ مه‌به‌ستمان چییه؟ رێكخستنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ربناغه‌ی ئه‌وه‌بێت كه هه‌مو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێوازی ئیجباری‌و به‌زۆره‌ملێ رابكێشرێن بۆ سه‌ربازیكردن ئه‌مه شێوازێكه، یاخود هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێوازی خۆبه‌خش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه شێوازێكی تری رێكخستنه‌وه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م دوو شێوازه جیا بكه‌ینه‌وه ئایا به‌ئیجباری بانگراون یا خۆبه‌خش، شێوازی خۆبه‌خش باشترینه.
یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ر بووه
ئه‌حمه‌د فاتیح: له‌دوای راپه‌رینه‌وه، یه‌كێتی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ربووه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێ بنێته قۆناغێكی گه‌شه‌كردووه‌وه، ئه‌و سیستمه فیدراڵیه بچه‌سپێنێت، هه‌روه‌ها هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ش كردووه كه له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووه، بۆئه‌وه‌ش به‌رده‌وام پڕۆژه‌ی هه‌بووه تا ئه‌م هێزه هێزێكی رێكخراو و پرچه‌ك‌و مه‌شقپێكراوبێت وه‌ك ده‌بینین له‌سه‌ر ده‌ستی ی.ن.ك و سه‌رۆك مام جه‌لال كۆلیژی سه‌ربازی له‌قه‌ڵاچوالان ده‌كرێته‌وه‌و دوای ئه‌ویش كۆلیژی پۆلیس، هه‌موو ئه‌وانه هه‌نگاوی سه‌ره‌تا‌و بنه‌مای سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ورده ورده ئه‌م هێزه به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێت.
پێموایه ئێستا ئه‌م هێزه تاڕاده‌یه‌كی باش به‌دامه‌زراوه‌یی كراوه، مه‌شقی هه‌یه، چه‌كی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌شی كورد بوو به به‌شێك له‌هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌تیرۆرو داعش ده‌بینین هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و زاراوه‌ی پێشمه‌رگه له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌و دیپلۆماسی ناوه‌نده‌كانی جیهان ناوی ده‌برێت، له‌ده‌ره‌وه مه‌شقی پێده‌كرێت، هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه به‌شتێك ده‌كه‌ن كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی به‌دامه‌زراوه‌ییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دوای 22 ساڵ بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك پێویست یه‌كنه‌خراوه ئه‌مه‌یان شتێكی تره، چه‌ندین هه‌وڵ هه‌یه كه ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرین، له‌ساڵی1993 یاسای حزبه‌كان له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه، كه باس له‌وه‌ده‌كات كه دیارده‌ی حزبایه‌تی له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه قه‌ده‌غه بكرێت‌و حزب نابێت هێزی چه‌كداری هه‌بێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سنووری ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت زۆنی سه‌وز هه‌میشه دیارده‌ی حزبایه‌تی له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دیارده‌یه‌كی زه‌ق‌و تۆخ نه‌بووه، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی بینیمان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌و تایبه‌ته‌كاندا لایه‌نه‌كانی تر به‌ئیسلامی‌و ئۆپۆزسیۆن‌و گۆڕانه‌وه ده‌نگ ده‌هێنن، ئه‌وه ده‌لاله‌ت له‌وه‌ده‌كات كه فشارنه‌بووه‌و رێكخستنێكی حزبی نه‌بووه‌و كاركردن له‌سه‌ر به‌حزبی كردنی پێشمه‌رگه نه‌بووه، ئه‌مانه هه‌مووی هه‌نگاوی ئیجابین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه قۆرخكاری نه‌بووه، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه ئه‌م حزبانه به‌تایبه‌ت ی.ن.ك كه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌و خه‌ڵكی ئازا‌و قاره‌مانی هه‌بووه، بێین هه‌موو ئه‌مانه بێ به‌ها بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ره‌نگه غه‌در بێت، چونكه ئه‌مانه‌بوون رووبه‌ڕووی داگیركه‌ر‌و دیكتاتۆره گه‌وره‌كان وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام ئێستا كاتیه‌تی به‌ڵێ كاتیه‌تی به‌س چۆن؟
ئێستا كۆمه‌ڵێك یاسامان هه‌یه، یاسای په‌رله‌مانی كوردستان 23/7/2014 په‌رله‌مان بریارێكی 19 خاڵی ده‌ركردووه، بریارێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی پێوه‌یه كه بڕیاری ژماره 8 هه‌موو ئه‌مانه هه‌نگاو بوون، به‌ڵام چه‌ند ساڵه بۆنه‌نراوه‌و ئێستا له‌م كاته‌دا باس ده‌كرێت؟ ئه‌مه‌یه جێی پرسیار.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێت باس له‌شتێك بكه‌ین كه به‌بڕیارێكی (كونفه‌یه‌كون) ره‌نگه كاردانه‌وه‌و ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م رێكخستنه‌وه‌ی هێزه دروستبكات، ده‌بینین ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن به‌تایبه‌تی توركمان‌و مه‌سیحیه‌كان داوای دروستكردنی هێزی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا باس له‌هێزی نیشتمانی ده‌كه‌ین.
ده‌بێت ده‌ستوورمان هه‌بێت
بۆیه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌بكه‌ین كه هێزێكی نیشتمانی‌و یه‌كگرتوومان هه‌بێت، ده‌بێت ده‌ستوورمان هه‌بێت، یاسای هێزی پێشمه‌رگه ده‌ربچێت‌و به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم رێكبخرێت. ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریبكرێت‌و ئه‌وه‌بزانرێت ئه‌و هێزانه كه‌ی جووڵه بكه‌ن چۆن‌و بۆ جووڵه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار لێره‌وله‌وێ باس ده‌كرێت كه یه‌كێتی رێگره له‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، من ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه، چونكه یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو و رێكخراوبێت، له‌وپێناوه‌دا ده‌ستپێشخه‌ربووه پڕۆژه‌ی هه‌بووه له‌كۆبوونه‌وه كانی نێوان م . س هه‌ردوولا باسی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شكراوه.
كاتێك باس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزێك ده‌كه‌یت ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بێت كه له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزاكراوه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و لێك تێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه، راسته واقعێكی تازه هاتۆته پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌و واقیعه تازه‌یه نكۆڵی له‌و لێكتێگه‌یشتن‌و پڕۆژه هاوبه‌شانه‌ی دوێنێ ناكات، بۆیه پێموایه هه‌میشه یه‌كێتی پشتیوانی هێزێكی یه‌كگرتوو بووه، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌یاساو به‌ده‌ستوور رێكبخرێت نه‌ك به‌بڕیارێكی خێرا‌و كونفه‌یه‌كون بڵێین له‌ماوه‌ی 6 مانگدا ئه‌م هێزانه یه‌كده‌خه‌ینه‌وه، پێموایه ده‌رهاویشته‌یه‌كی باشی نابێت.
كام جۆر رێكخستن؟
+ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنی به‌بڕیارێك ده‌بێت یاخود هه‌لومه‌رج‌و زه‌مینه‌ی خۆی هه‌یه؟
بێستون سابوراوایی؛ ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناو یه‌كه‌ی سه‌ربازیدا رێكخرابن ئیتر ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه هێزێكی رێكخراوه، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئایا هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌كخراوه؟ راسته رێكخراوه، به‌ڵام ئایا یه‌ك خراوه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌بێت كه هێشتا یه‌كنه‌خراوه، پێموابێت وه‌ڵامێكی ورد‌و ده‌قیق نییه بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین وڵاتی دنیاهه‌ن كه وڵاتن‌و سه‌ربه‌خۆن‌و حوكمی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین شێوازی یه‌كه‌ی سه‌ربازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی سوپای ره‌سمی وڵاته‌كه یه‌كتری ته‌واوده‌كه‌ن‌و یه‌كتری پێك ده‌هێنن، بۆ نموونه لوبنان. له لوبنان چه‌ندین جۆر سوپای تیایه كه ئه‌و سوپایانه هه‌موویان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا رێكخراون، حكومه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو سوودی له‌و هێزانه بینیوه بۆ پارێزگاریكردن له‌سنووره‌كانی خۆی‌و ئاسایشی خۆی.
ئه‌وه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك بخرێت، پرسیاره‌كه لێره‌دایه كام جۆر یه‌كخستن؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ده‌ر له‌هه‌بوونی یه‌كگرتوویه‌كی ته‌واو له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌یاساكا، له‌بڕیاره‌كان، له‌شێوازی حكومڕانیكردن، له‌پارێزگاكان، له‌وه‌زاره‌ته‌كان، ئایا ئه‌مانه هه‌موی به‌وشێوه‌یه‌ی كه وڵاتانی دنیا كردوویانه؟ ئایا هه‌موویمان به‌وشێوه‌یه كردووه؟
ئایا تاكو ئێستا توانیومانه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان یه‌ك شێوازی حكومكردنی پارێزگاكان بێته‌دی، بۆنموونه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌پارێزگای سلێمانی رووده‌دات به‌بێ كێشه له‌هه‌ولێر‌و بادینان ده‌كرێت؟
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئایا تائێستا له‌كوردستاندا یه‌ك جۆر خوێندنی سه‌رتاسه‌ریمان هه‌یه، له‌كاتێكدا وانییه‌و له‌بادینان خوێندنێك هه‌یه له‌ناوچه‌كانی تر خوێندنێكی تر له‌كاتێكدا واپێویست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یه‌ك جۆر خوێندنی یه‌كگرتوومان هه‌بێت، كه له‌سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هه‌بووه‌و بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌و جێبه‌جێكراوه، ئه‌ی باشه ئه‌و خوێندنه بۆ ناكرێت، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی نیشتمانی نییه؟
جگه‌له‌وه، جێبه‌جێكردنی یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان ئایا به‌شێوازێكی رێك‌وپێك تا ئێستا كراوه؟ ئایا رێكخستنی خانه‌نشینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تائێستا به‌وێوازه‌ی كه هه‌قه بۆ هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینن، ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌یان كردووه، ئایا كاروباره‌كانیان لێره له‌كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر‌و دهۆك به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌كو یه‌ك ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه؟
شاهیدی ئه‌وه‌م تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی خانه‌شینی یا پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شایسته له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگیراوه.
ئایا به‌مجۆره مامڵه‌كردنه ده‌كرێت، به‌بێ هیچ گومانێك وه‌ڵامی باسكردن له‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بده‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆی یه‌كگرتووه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌نایه‌كگرتوو نازانم، ئه‌وهێزانه‌ی تریش كه له‌ناو یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكنه‌خراوه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی تر له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دان، هیچیان مووچه‌كانیان له‌حزبه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو له‌حكومه‌ته‌وه دێت، مووچه‌ی هه‌موو ئه‌وپێشمه‌رگانه یه‌كێتی بێت یا پارتی یا گۆڕان هه‌موویان له‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ دێت‌و له‌وێش وه‌ریده‌گرن‌و هه‌مووشیان له‌م شه‌ڕانه‌دا ئاماده‌بون‌و به‌شدارییان كردووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یان بابڵێین له‌سه‌ر یه‌كێتیش حساب بێت، به‌ڵام له‌شنگال شه‌هیدبووه، له‌بادینان شه‌هید بووه، هێزه‌كانی یه‌كه‌ی70 له‌بادینان شه‌هیدبوون، له‌مه‌خمور شه‌هیدبوون، هێزی دژه تیرۆر ئه‌گه‌ر به‌هێزی ی.ن.ك حساب بێت ئه‌و هێزه‌یه كه یه‌كه‌مین هێز بوو پارێزگاریی له‌مه‌خمور كردووه‌و رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له‌ڕزگاركردنه‌وه‌ی مه‌خمور، له‌دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش له‌هه‌ولێر، ئه‌م هێزانه ئه‌گه‌ر هێزی ی.ن.ك بن و به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه به‌رگری له‌خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی بكات، له‌ناو هه‌ولێردا ئایا ئه‌مه به‌كه‌موكوری حسابه بۆ ئه‌و هێزه یا به‌باشه حسابه بۆ ئه‌و هێزه‌و ده‌بێت سوپاس بكرێت.
چ ستراتیژێك پێكیده‌هێنێت؟
پێویسته بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه كاتێك كه باس له‌دروستكردنی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتووی وه‌ك سووپای ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا‌و چین‌و ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیای سه‌قامگیردا هه‌یه، بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه هێزێكی سه‌ربازی له‌و جۆره دروستكه‌ین، ده‌بێت بیر له‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه ئه‌م هێزه سه‌ربازییه چ عه‌قڵیه‌ت‌و لۆژیكێك پێكی ده‌هێنێت؟ چ ستراتیژێك پێكی ده‌هێنێت؟ ئایا ئه‌م هێزه عه‌قڵیه‌تی راكردن‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌دیفاعكردن له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌م ستراتیژه پێك ده‌هێنرێت‌و بچێته ژێرباڵی ئه‌و ستراتیژه‌وه كه ته‌قلید‌و كلاسیكیه‌تی ئیشكردنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته له‌ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كراوه؟ ئه‌گه‌ر به‌و ستراتیژه بكرێت ئه‌وه چۆن ده‌بێت هێزێكمان هه‌بێت له‌خه‌می به‌رگریكردن بێت له‌سه‌ركرده‌كانی نه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی. ئه‌م ستراتیژه گه‌ر بكرێته نه‌خشه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كاره‌سات دروست ده‌بێت. به‌م شێوازه ناتوانین به‌خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بگه‌ین.
ده‌بێت ده‌ستوورمان هه‌بێت
+ بوونی ده‌ستوور چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه؟
- بێستون سابوراوایی؛ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی ده‌كرێت هه‌موو بڕیاره‌كانی له‌باره‌وه بدرێت ده‌ستووره، چۆن هه‌ر وڵاتێك هه‌ركیانێك هه‌رهه‌رێمێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی خۆی هه‌بێت، هه‌روه‌ها جۆرێك له‌تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت پێویستی به‌ده‌ستوور‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، كه بریتییه له‌دیاریكردنی سیمای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابووری‌و ئیداری‌و یاسایی، ئه‌مه شێوازه گشتییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات له‌دوایدا یاساكان له‌وێوه هه‌ڵده‌هێنجرێن، یاساكان بریتیی ده‌بن له‌وردكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی به‌نده ده‌ستوورییه‌كان له‌ناو په‌رله‌ماندا، تائێستا ده‌ستوورێكمان نییه بۆ دیاریكردنی شێوازی حكومڕانی له‌كوردستاندا، ئایا شێوازی حكومڕانی له‌كوردستاندا سه‌رۆكایه‌تییه یا په‌رله‌مانییه؟ ئایا تائێستا ئه‌وه چه‌سپێنراوه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چۆن ده‌ستاو ده‌ست ده‌كات؟ ئایا توانراوه جۆرێك له‌دیموكراتی له‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره باڵا له‌هه‌رێمدا كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه له‌ده‌ستووردا دیاریبكرێت؟ ئایا ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له‌ده‌ستووردا دیاریكراوه، هه‌تاوه‌كو ژیانی سه‌ربازی دیاریبكرێت؟
بێگومان هیچ دیارینه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌موو یاساكان ئه‌وانه‌ن كه له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن، په‌رله‌مان خۆی جێگه‌ی ده‌ستووری گرتۆته‌وه. هه‌ندێكجار سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جێگه‌ی ده‌ستووری گرتۆته‌وه كه ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یاساكان‌و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤدا ناكۆكه، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاوكار بێت به‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه بۆ ده‌ستوور خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ بكرێت‌و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
رای پسپۆڕان وه‌ربگیرێت
+ تاچه‌ند گرنگه له‌مه‌سه‌له‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه راوپێشنیازی لایه‌نه سیاسیه‌كان وه‌ربگیرێت، ئایا ئه‌مه ته‌نها بڕیارێكه یان پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه؟
ئه‌حمه‌د فاتیح: بێگومان له‌هه‌رێمی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌وپارتی، كه ئه‌م دووانه ده‌توانین بڵێین له‌ڕابردووشدا خاوه‌ن هێزی گه‌وره‌ی چه‌كداربوون‌و ئێستاش ئه‌وه‌ی كه هه‌یه زیاتر قسه‌كان له‌سه‌ر هێزه‌كانی 70 و 80 یه.
له‌هه‌ر وڵاتێكدا بۆ پڕۆسه‌یه‌كی گرنگ‌و ئاینده بۆ داهاتوویه‌كی دوورتر ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر كۆ‌باری سه‌رنجی لایه‌نه سیاسیه‌كان وه‌ربگیرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانی پسپۆڕ‌و ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن له‌و بواره‌دا سوودیان لێوه‌ربگرین باری سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانیان وه‌ربگرین، هه‌موو ئه‌مانه تاوتوێیه‌كی باشی بكرێت له‌ناو هێزه‌سیاسییه‌كاندا، دوای ئه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا دیسانه‌وه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی دایكی یاساكان كه پێی ده‌ڵێن ده‌ستوور رێكبخرێت.
بۆیه ده‌ستوور دیاری ده‌كات، چونكه خه‌ڵێك بڕیاری له‌سه‌رداوه، به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستووره ده‌چه‌سپێت كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چۆن رێكبخرێت، سیستمی سیاسی ئه‌م وڵاته چۆن بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین دنیای دیموكراسی‌و لیبراڵ به‌ره‌و كرانه‌وه بچێت‌و پێویسته سیستمێكی په‌رله‌مانیت هه‌بێت، راسته له‌به‌ریتانیا ده‌ستووری نووسراو نییه، به‌ڵام شاژن هه‌یه جێگه‌ی شكۆ‌و رێزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕیارده‌ری سه‌ره‌كییه په‌رله‌مانه، له‌هۆڵندا به‌هه‌مان شێوه، له‌دنیایی پێشكه‌وتوودا سیستمی كراوه سیستمی په‌رله‌مانییه، له‌وڵاتی ئێمه‌شدا كه ره‌نگه هه‌تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش به‌حزبی كرابێت پێویستمان به‌سیستمێكی په‌رله‌مانی فره‌یی كراوه هه‌یه كه ده‌مانپارێزێت له‌زۆرشت، ده‌مانپارێزێت له‌حزبی پێشره‌و، ده‌مانپارێزێت له‌وه‌ی كه هێز‌و توانا به‌ده‌ست ته‌نها لایه‌نێكه‌وه نه‌بێت، به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه نه‌بێت به ته‌نها، بۆیه ئه‌و سیستمه سیاسییه په‌رله‌مانییه واده‌كات هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت‌و ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مانی كوردستاندا بێت، ئه‌مه كاره‌باشه‌كه‌یه‌و ده‌بێت به‌م شێوه‌یه ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه نموونه‌ی خراپمان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆره له‌سوریاو عیراق‌و لیبیا بینیمان كاتێك هێزی وڵات به‌ده‌ست ته‌نها كه‌سێكه‌وه بێت به‌ده‌ر له‌چاودێری‌و سانسۆری په‌رله‌مان چ كاره‌ساتێك ده‌نێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی عیراق به‌سه‌ر كوێتی هێنا یان سوریا به‌سه‌ر كورده‌كانیدا هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ی لیبیا به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌كانی خۆی هێنا، نموونه‌ی ئه‌م شێوه حكومڕانیه‌مان زۆره، بۆیه ده‌بێت ده‌ستوور مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كیمان بێت، له‌ناو ده‌ستووریشدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكرابێت‌و له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا بێت نه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت به‌راوێژ له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا بێت، چونكه ئێستا هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تێدایه، ئه‌مانه ده‌توانن چاودێربن له‌سه‌ر حكومڕانی له‌كوردستاندا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌پرسم، له‌سنووری ئیداره‌ی سلێمانیدا چاودێری دارایی یه‌كێكه له‌ده‌زگا هه‌ستیار‌و چالاكه‌كان، ده‌توانین شانازیشی پێوه‌بكه‌ین به‌سه‌دان راپۆرتی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كردووه‌و خه‌ڵكیش هه‌یه له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دادگایی كراوه‌و دوورخراوه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌م ده‌زگایه له‌شوێنه‌كانی تری كوردستان ده‌زگایه‌كی زۆر لاواز‌و سست بێت یان نه‌یتوانیبێت ئیجرائاتی خۆی بكات، بۆیه كاتێك باس له‌یه‌كگرتویی یا به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌بێت له‌هه‌ر هه‌موویه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ده‌بێت نه‌هێڵین گه‌نده‌ڵی رۆبچێته ناو ته‌واوی كایه‌كانی ژیانی حوكمڕانی له‌ڕووی سیاسی‌و ئیداری‌و سه‌ربازییه‌وه، دنیایه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دروستبووه كه ئه‌گه‌ر چالاكی‌و كاریگه‌رییه‌كانیان وردكه‌یته‌وه بایی ئه‌وه نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆشیاری سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، بۆیه كاتێك له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان خه‌له‌لێك له‌حكومه‌ت‌و ئیداره ده‌بینرێت یان له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت یا ره‌مزی وڵات ده‌بینن، خه‌ڵك ده‌رژێته سه‌رجاده‌و دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه، لای ئێمه هه‌ر ده‌ڵێن كرانه‌وه ده‌بێت، باش ئه‌وه بزانین ئه‌گه‌ر ده‌ستوورمان نه‌بێت، سیستمێكی ده‌ستووری په‌رله‌مانیمان نه‌بێت، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رده‌چێت ره‌نگه بۆ چوارساڵ كاریگه‌ریان هه‌بێت، كه‌واته به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كاریگه‌ریه‌كی كاڵ ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته دانیشتنی جدی، پڕۆژه‌ی جدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی ئه‌وه‌ی كاك بێستون باسیكرد بۆ رێكخستن‌و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بێت.
راسته هێزی پێشمه‌رگه كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدایه دوژمن ناڵێت من فڵان لایه‌ن ده‌كوژم‌و ئه‌ویان ناكوژم، خوێنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شانازییه‌وه رووی له‌كۆبانی كرد‌و شانبه‌شانی شه‌ڕڤانان شه‌ڕ ده‌كات، گه‌ریلا‌و یه‌په‌گه هاتن شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر شه‌ڕیانكرد، له‌شنگال‌و له‌مه‌خمور‌و كه‌ركوك، ئه‌مه خۆی رۆحیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌مه گرنگه دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی له‌ڕۆحیه‌ت‌و له‌ئینتیمابوونه‌وه دروستده‌بێت نه‌ك له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌بڕیارێكی فه‌وقی دایبه‌زێنین‌و بڵێین ئه‌وه ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات.
+ چه‌ند مانگێكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش، به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتن‌و خۆڕاگریه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، له‌سه‌رئاستی سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و لۆجستی، پێتان وانییه ئه‌م بڕیاره جۆرێك له‌فشاری نێوده‌وڵه‌تیش بێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تاببێته هێزێكی نیزامی رێكخراو؟
بێسون سابوراوایی؛ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی لۆجستی بۆ هاتووه تاكو پاره‌ش، ئه‌ی ئه‌وه بۆ هۆیه‌ك نه‌بێت یا هه‌وڵدانێك نه‌بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌وهاوكاریانه‌و بۆئه‌وه‌ی ئه‌وهاوكاریانه بشارێته‌وه؟ پێم وانییه ئه‌وه داخوازی نێوده‌وڵه‌تی بێت مادام ئێستا كۆده‌نگیه‌كی گشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هێز‌و به‌توانایه‌و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ش‌و جیهانه‌و زۆربه‌ی زۆری میدیاكانی دونیا تا ده‌گاته كه‌ناڵه به‌هێزه‌كانی ناوه‌ندی بڕیار له‌ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و وڵاتانی تر باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵێكی زۆر باش‌و جوانی هه‌یه‌و هێزێكی رێكخراوی باشه، كه‌واته ئه‌وان داوای ئه‌وه‌یان له‌ئێمه نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌شوێنێكی تره‌وه داوی ئه‌وه‌كراوه .
ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه
+هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چییه‌وه ده‌ستپێده‌كات؟
بێستون سابوراوایی: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی رێكوپێك‌و رێكخراوه‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنه‌كه‌ی له‌ئاسۆدا دیاره، كه هێزێكی به‌دامه‌زراوه‌ییه، به‌ڵام ئه‌و هێزه به‌دامه‌زراوه‌ییه‌كراوه نییه كه له‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا پێویسته ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كرێت، هه‌ڵیبگریت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
كاتێك كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دروست بوو، په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك یاساكانی خۆی دانا‌و ده‌ستوورمان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان دروست نه‌كرد ئه‌م هێزه‌ی هه‌مانه زۆر باش‌و گونجاوه‌و هیچ كه‌موكوڕییه‌ك نابینم تیایدا .
ناكرێت ئێستا بێیت ژیانی سیاسی ده‌ستكاری بكه‌یت، یان به‌حه‌زی حزبێك گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێت، ئێستا ئه‌م شێوازه جێگیربووه، هه‌رجۆره ده‌ستكاری كردنێك ده‌رئه‌نجامی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه باسكردن له‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ئه‌نجامی چ كه‌مته‌رخه‌میه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه كه له‌به‌رامبه‌ر داعش‌و تیرۆرستان هه‌بوو بێت؟
كورد‌و پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تیدان
ئه‌حمه‌د فاتیح: كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه چووه به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دژی تیرۆر‌و ئه‌وه سه‌ره‌تاش نییه، پێشتریش له‌پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕی ئه‌نسار‌و الاسلامی كرد، كه‌واته كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێك بوون له‌و پێكهاته‌یه‌ی به به‌ره‌ی دژ به‌تیرۆر ناسراوه، بۆیه ئه‌وه هی ئێستا نییه‌و فه‌زڵی كه‌سیش نییه له2001 و دوتریش له2003 وه كورد بوو به به‌شێك له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕكردن دژبه‌تیرۆر، واته كورد هه‌میشه چ له‌شاخ كاتێك كه له‌شۆڕشدا بووه، هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ تیرۆردا نه‌بووه‌و هیچكات به‌تۆمه‌تی تیرۆر تێوه‌نه‌گلاوه له 2003 ش ئێمه رۆڵێكی باشمان بینیوه، بۆیه ئه‌م پشتیوانییه به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام كاتێك كه ده‌بینیت داعش ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ئه‌م پشتیوانییه زیاد ده‌كات، ده‌بینین له‌سنووری هێزه‌كانی 70 جینۆساید دروست نابێت، ماڵوێرانی‌و ده‌ربه‌ده‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵك نایه‌ت. شتێكی تر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بیڵێین ئه‌م پشتیوانییه بۆئه‌م قۆناغه زۆر پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بۆ به‌رگریكردنی له‌خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه‌كانی خۆی راپه‌ڕێنێت. ئه‌گه‌رچی نابه‌رامبه‌رییه‌كی زۆر هه‌بووه له‌دابه‌شكردنی چه‌كدا له‌نێوان هێزه‌كاندا.
ئێستا وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هێزێكی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، ئه‌م هێزه كاتێك مه‌ترسی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌رێمه‌كه‌ی، هێزێكی ئاماده‌و بوێر‌و چاونه‌ترسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌گه‌ڵه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه عه‌قڵیه‌ت‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژه بگۆڕین‌و بزانین به‌چ عه‌قڵیه‌تێك، به‌چ رۆحیه‌ت‌و سیستمێك ئه‌م هێزه په‌روه‌رده بكرێت، ئه‌گه‌ر ئینتیمامان نه‌بێت بۆ خاك به‌ڵكو ئینتیمامان بۆ حزب‌و شه‌خس بێت، وابزانم سه‌ركه‌وتن به‌دیناهێنین. ئه‌وه‌ش بۆ خۆی جێی مه‌ترسییه كاتێك تاكه كه‌سێك هه‌موو هێزی چه‌كداری كوردستانی له‌ژێر ده‌ستدابێت. ناكرێت له‌ئێستادا بڵێین لایه‌نێك دژی بڕیاره‌كه‌یه، نه‌خێر ئه‌مه وانییه، به‌ڵام ده‌بێت به‌تێگه‌یشتن به‌پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و پشتیوانیانه‌ی كه هه‌یه بمانه‌وێت ورده‌ورده رۆحیه‌تێكی نوێ، عه‌قڵیه‌تێكی نوێ بۆ دارشتن‌و یه‌كگرتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان غه‌در ده‌كه‌ین، بڵێین هێزی پێشمه‌رگه نانیشتمانییه یا دامه‌زراونییه ئه‌مه هه‌مووی غه‌دره له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت، بۆیه گۆڕینی رۆحیه‌تی حزبایه‌تی بۆ نیشتمانی‌و كوردایه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی پڕۆژه‌ی ئاینده ده‌بێت.
هه‌موو چه‌مكه نیشتمانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت
بێستون سابوراوایی؛ جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی نیشتمانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه له‌خۆده‌گرێت كه نیشتیمانی بوون ده‌گرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه چ هێزه‌كانی 80 و چ هێزه‌كانی 70 له‌كاتی به‌گریكردن‌و هێرش بردندا په‌یوه‌ست نین به‌شوێنێكی دیاریكراوه‌وه‌و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیه‌كدا بۆ هه‌رشوێنێك بنێرێن ده‌چن، هێزه‌كانی 70 ده‌چن له‌شه‌نگال شه‌ڕده‌كه‌ن، هێزه‌كانی 80 دێن له‌جه‌له‌ولا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مانه هێزێكی نیشتمانین، یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌شیان بۆ دۆخ‌و هه‌لومه‌رجی ئێستا باشترین شێوازی یه‌كگرتن‌و رێكخستنیانه تۆ هه‌رجۆره هێزێكی دامه‌زراوه‌ی تر دروست بكه‌یت ناچاریت دابه‌شیان بكه‌یت به‌سه‌ر فرقه‌و یه‌كه‌و فه‌وجدا ناكرێت، هه‌موویان یه‌ك یه‌كه‌و ناو و هێزبن، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه له‌پێناو شێوازی ئیداره‌دان‌ودیاریكردنی به‌رپرسیارێتی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئه‌و هێزانه‌یه، بۆیه ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی یه‌كگرتوو دامه‌زراوه‌ییه‌و مه‌شق ده‌كات، شاره‌زایه له‌چه‌ك ده‌توانێت، به‌نه‌خشه‌و پلانی سه‌ربازی شه‌ڕ بكات، به‌رگری بكات‌و هێرش بكات، ئێستا هه‌رجۆره باسكردنێك له‌ده‌ستكاریكردنی ئه‌م هێزه خزمه‌ت به‌یه‌كگرتووی‌و هاوسه‌نگه‌ریی ئه‌و هێزانه ناكات له‌م قۆناغه‌دا.
ئه‌حمه‌د فاتیح: ئێستا ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان ده‌جوڵێن، یان كاتێك هێزی دژه تیرۆر لێره‌وه جووڵه ده‌كات بۆ مه‌خمور له‌سه‌ر داوای فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه، یان هێزێكی تر كه ده‌چێت بۆ كه‌ركوك، یان شه‌نگال، بۆ جه‌له‌ولا، بۆ كۆبانی، به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌ر گله‌یی‌و ره‌خنه‌یه‌كیش له‌ده‌رنه‌كه‌وتنی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌مه‌یدانه‌كانی رووبه‌رووبونه‌وه هه‌بێت ئه‌وه رووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆیان ده‌بێته‌وه.
ئالان ره‌ئووف
له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18