riklam

داعش زیاتر له‌ 900 كوردی ئێزیدی كوشتووه‌

kurdistani 10:54 AM - 2014-12-29
تائێستا زیاتر له‌ 400 هه‌زار كوردی ئێزیدی ئاواره‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون

تائێستا زیاتر له‌ 400 هه‌زار كوردی ئێزیدی ئاواره‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون

له‌ سه‌ره‌تای داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 400 هه‌زار كوردی ئێزیدی ئاواره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

خه‌یری بوزانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزیدییه‌كان له‌ پارێزگای دهۆك به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لامان تۆماركراون، له‌ سه‌ره‌تای داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 400 هه‌زار كوردی ئێزیدی له‌و قه‌زایه‌و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزیدی له‌ دهۆك وتی: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی به‌رده‌ستمان زیاتر له‌ 900 كوردی ئێزیدی به‌ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ كوژراون.

خه‌یری بوزانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ 4000 ئێزیدی تائێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان و 441 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و 471 كوردی ئێزیدیش له‌ده‌ست ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ رزگاركراون.

PUKmedia نژیار نێروه‌یی - دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket