ئه‌ركێكی به‌رپرسیارانه‌و..قۆناغێكی هه‌ستیار
kurdistani 10:42 AM - 2014-12-29مه‌لا به‌ختیار
قۆناغی ئێستا، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌ستیاره. له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ناو عێراق‌و به‌شه‌كانی كوردستان، هه‌ستیاره. چونكه هیچ ده‌سته‌به‌رێكی دیموكراسی‌و یاسایی، له‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌داو له‌م هه‌لومه‌رجه خرۆشاوه‌دا، نابینین، پشتی پێ ببه‌ستین. بۆیه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا، له‌هه‌موو بارێكه‌وه، به‌رپرسیارێتییه. به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی، دیموكراسی، سیاسی‌و په‌یوه‌ندی حزبایه‌تیشه.
گه‌لی كورد، له‌قۆناغی شۆڕش‌و به‌ره‌نگاریدا، ئازایانه به‌رگریی كردووه، به‌ڵام له‌قۆناغی دانوستانی سیاسی‌و حكومڕانیی‌و په‌یوه‌ندی حزبایه‌تیدا، هێشتا ئه‌زمونمان له‌چاو وڵاتانی رۆژئاوا، كه‌مه. بۆیه ده‌بێ زۆر وریا بین. وریابین چ وه‌كو یه‌كێتی، چ وه‌كو په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و لایه‌نه‌كانی تر. هه‌روه‌ها، به‌رپرسیارێتیمان له‌ناو حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانیشدا وریاییه‌كی زۆری ده‌وێ.
یه‌كێتیی نیشتمانی، هێزێكی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشه. هه‌روه‌ك چۆن هێزێكی دامه‌زرینه‌ری په‌رله‌مان‌و حكومه‌تیشه. بۆیه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ئاڵۆز و هه‌مه‌لایه‌نه‌و، تێگه‌یشتنیشی بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، قوڵبونه‌وه‌و هه‌نگاوی دارێژراوی وردی ئارام ئارامی ده‌وێ. پێشمانوایه، ئێمه له‌و لایه‌نه‌ین باش له هێزه سیاسیه‌كان تێگه‌یشتوین‌و له‌دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تیشه‌وه، ئه‌زمونێكی به‌رچاوی حوكمڕانیمان هه‌یه. هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانیش باش له یه‌كێتیی نیشتمانی تێگه‌یشتون‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵیا هه‌یه. له‌م روانگه‌یه‌وه، باشترین رێگای راپه‌ڕاندنی باقی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی بنكه فراوان‌و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رجه‌م كابینه‌كانی له‌مه‌وبه‌ری كوردستان، ته‌نها رێگای دیالۆگ‌و پێكه‌وه گه‌یشتنه به بڕیاری هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ری چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان‌و كه‌مكردنەوەی ناكۆكیه‌كان‌و به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانه. چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، چ له‌ناوچه‌كه‌دا، هاوكات له به‌شه‌كانی تری كوردستان‌و باشوری كوردستانیشدا. وه‌كو تر پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رێگایه، بۆ هیچ لایه‌كمان سودی نییه. هه‌ر گرفتێكیش بێته رێگا، دیسان ده‌بێ په‌نا به‌رینه‌وه بۆ گفتوگۆ، نه‌ك هه‌ل له‌یه‌كتر قۆزتنه‌وه‌و قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان. هه‌رگیز نابێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م. چونكه هه‌م ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌مان گه‌یشتۆته ئاستێكی متمانه‌پێدراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌م نه‌ته‌وه‌كه‌شمان گه‌لێك ئومێدی به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان‌و گه‌ریلاكان، هه‌یه‌و خه‌وی به‌دیهێنانی ئامانجی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه. بۆیه ناكرێ هه‌موولایه‌كمان ئاخاوتنه‌كانمان كتومت ره‌نگدانه‌وه‌ی بڕیاره حزبیه‌كانمان بێت. به‌ڵكو ده‌بێ سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانمان، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه بێت كه ئێستا له به‌شه‌كانی كوردستاندا، خوڵقاوه.
هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ش ده‌ریخستووه، ئه‌ركه بابه‌تییه‌كان، سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت‌و حوكمڕانیی‌و جێبه‌جێكردنی بڕیاره هاوبه‌شه‌كان، ته‌نها به لێكتێگه‌یشتن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن. هه‌موو كار‌و كاردانه‌وه‌یه‌ك، له دۆخێكی هه‌ستیاردا، زیانی زۆرتره، وه‌ك له دۆخێكی ئارام‌و سه‌قامگیردا. ئه‌گه‌ر چه‌ندین جار كار‌و كاردانه‌وه‌ش رووبدات.
یه‌كێتی، بۆ لێكتێگه‌یشتن، هه‌میشه ئاماده‌یه. خۆی له هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك نه‌دزیوه‌ته‌وه‌و ناشدزێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتیه قوربانیی سه‌دان ئه‌ندامیشی لێكه‌وتبێته‌وه. گره‌ویش زۆر له‌سه‌ر ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان‌و كێشمه‌كێشی ناو حزبه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كمانه‌وه، ده‌كرا. به‌تایبه‌تی له ده‌هه‌ی رابردوودا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌مومان ناچار بووین، هه‌ر له‌ناوه‌راستی رێگا رێكبكه‌وین‌و حكومه‌تێكی ئیئتیلافیش پێكبهێنین. كاتێكیش داعشی تاریكپه‌رست په‌لاماریان داین، به‌ناچاری باقی ناكۆكیه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی وه‌لاوه‌نا و سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاریمان ئاوه‌دانكرده‌وه. خۆشبه‌ختانه، داعشمان له شكستی گه‌وره نزیكخستۆته‌وه. دڵنیاین له‌وه‌ی هه‌لومه‌رجێكی گونجاومان بۆ ده‌ڕه‌خسێ، پێكه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی بڕیارلێدراوی هاوبه‌ش، بكه‌وینه گفتوگۆ بۆ چه‌سپاندنی ماده‌ی 140و دیاریكردنی سنوری باشوری كوردستان. له‌ئێستاوه ده‌بێت خۆمان بۆ ئه‌م گفتوگۆیه‌و پێویستیه‌كانی سه‌رخستنی به‌رنامه هاوبه‌شه‌كه، ئاماده بكه‌ین. هه‌روه‌ها، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت‌و نه‌وتی كوردستان، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دارایی‌و ئابوری، له رێكه‌وتنێكی نیوه‌چڵیه‌وه بگه‌یه‌نینه رێكه‌وتنێكی كۆنكریتیی لێبڕاو. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه له‌ناو خۆماندا په‌یوه‌ندیه‌كانمان تۆكمه‌و ئاماده‌یی سه‌رخستنی گفتوگۆكانیشمان له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌وروبه‌ریشدا، به‌دڵنیاییه‌وه ساغ بكه‌ینه‌وه.
له‌كوردستاندا، گه‌لێك كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراو، كه له‌ساڵانی رابردوودا، گه‌له‌كه‌مانیان ئازارداوه، هێشتا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماون، وه‌كو بنه‌بڕنه‌كردنی گه‌نده‌ڵیی، مشه‌خۆریی، دزی‌و به‌رتیلخواردن، بیروكراسی، نه‌بوونی ده‌سته‌به‌ری ژیان‌و موچه‌ی هاوڵاتی، چاودێرینه‌كردنی بازاڕ‌و چاوچنۆكیی له بازاڕ‌و بازرگانیدا، نه‌بوونی چه‌شنایه‌تی باشی به‌رهه‌مهێنان‌و هێنانی كۆمپانیای كوالیتی نزم بۆ كوردستان، ته‌نانه‌ت رۆژانه به ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌گیرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك بازرگانی مشه‌خۆر دادگایی بكرێت. ئه‌و هه‌موو ده‌رمانه بێكه‌ڵكه‌و ئه‌و هه‌موو بازرگانه بێمۆڵه‌ته‌و بازرگانیكردنه به ده‌رمان، كه ئاسایشی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانی پێوه به‌نده. هه‌روه‌ها، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور و گه‌لێك ئه‌ركی یاسایی‌و رۆڵی كاراتری په‌رله‌مان، دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه، گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی، له‌نێوان خه‌ڵك‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و حزبه‌كاندا، ئه‌م ئه‌ركانه تێكڕا، دوای تێكشكاندنی داعش‌و هاتنه‌ئارای قۆناغی تری سیاسی، رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه. بۆیه پێمانوایه، كاتێتی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌كاتێكدا كه هیچ جۆره هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی ستراتیژیی له‌نێوانیاندا نییه، هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌كێتی‌و پارتیش له‌قۆناغی پیاچونه‌وه‌دایه، كه‌وابێ كاتێتی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی نێوان حزبه سیاسیه‌كان ده‌ستپێبكات، بۆئه‌وه‌ی بزانین، ئه‌ركه سیاسی‌و حكومه‌تیه‌كه‌مان چۆنچۆنی راده‌په‌ڕێنین. به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی یه‌كخستنی وه‌زاره‌ته‌كان‌و چه‌سپاندنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوی راسته‌قینه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، سه‌رله‌نوێ پێویستی به گفتوگۆ، لێكتێگه‌یشتن‌و متمانه خوڵقاندنی بڕیاردانه. كه به‌داخه‌وه، هێشتا، نه هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی یارمه‌تی داوین‌و شه‌ڕو شۆڕیش به‌رۆكی گرتین، نه خۆشمان كاتی پێویستمان بۆ ته‌رخانكردووه، پسپۆڕی شاره‌زاشمان بۆ ئاماده نه‌كردوه. ئومێده‌وارین، له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگیرێ‌و زه‌مینه‌ی پێویستی سه‌رخستنی باقی ئه‌ركه‌كانمان له‌ته‌واوی وه‌زاره‌ت‌و داووده‌زگاكاندا، بره‌خسێنین. به‌تایبه‌تی له‌دوای حكومه‌تی ئیئتیلافیه‌وه، حكومه‌ت پاساوی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه كه ئۆپۆزسیۆن حه‌پولكی نادات كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. ئێستا ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌حكومه‌تێكداین. كه‌وابێ: با پرۆژه ئاماده‌كه‌ین‌و ده‌ستیش بكه‌ین به جێبه‌جێكردنی. ته‌نها له‌م رێگایه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، چ لایه‌ك راستگۆیه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئاوه‌ها. چ لایه‌كیش، ته‌نها لافی لێداوه!
مه‌لا به‌ختیار
له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28