riklam

وه‌زیری شه‌هیدان: حسابی تایبه‌ت بۆ شه‌هیدانی شه‌ری داعش ده‌كرێت

kurdistani 08:21 PM - 2014-12-28
خزمه‌تی زیاتری كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین

خزمه‌تی زیاتری كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین

له‌به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌تی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستاندا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌رنامه‌ و كاری وه‌زارته‌كه‌یانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له‌تێكڕای بواره‌كاندا خزمه‌تمان به‌ كه‌س وكاری شه‌هیدان كردووه‌ و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانداین.

رونیشیكرده‌وه‌، كه‌شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش له‌ ڕیزبه‌ندی پله‌كانیاندا دوو پله‌ی زیاتریان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌وخۆبه‌خشانه‌ی كه‌له‌ شه‌ڕی دژی داعش دا شه‌هید ده‌بن به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌دوو پله‌ زیاتر شه‌هیدانه‌یان بۆ ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا روناكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌وڵی به‌ جینۆساید ناساندنی تێكڕای كه‌یسه‌كان.

 هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر خزمه‌ت كردنی تێكڕای كه‌سوكاری  شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket