riklam

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌نه‌مسا: ئه‌م وڵاته‌ گرنگی زۆری به‌كێشه‌ی كورد داوه‌

kurdistani 08:05 PM - 2014-12-28
یه‌كێتی هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ دۆزی كورد به‌دونیا بناسێنێت

یه‌كێتی هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ دۆزی كورد به‌دونیا بناسێنێت

له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌تی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستاندا حمه‌ كه‌ریم كه‌شخه‌ نوێنه‌ری (ی. ن. ك ) له‌نه‌مسا ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و نه‌مسا و حزبه‌ سوسیال دیموكراته‌كان و جالیه‌ی كوردی وحزبه‌ كوردستانیه‌كان كرد و رایگه‌یاند په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ نه‌مسا و سوسیال دیموكراته‌كان له‌ئاستێكی باشدایه‌ و له‌كۆنفراس و كۆبونه‌وه‌ فراوانه‌كانی رێكخراوه‌ سوسیال دیموكراته‌كان دا ئاماده‌یمان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردییه‌كانیش له‌ئاستێكی باشداین.

 روونیشكردووه‌، وڵاتی نه‌مسا گرنگی زۆری به‌كێشه‌ی كورد داوه‌ و هه‌ماهه‌نگی سیاسی و ئابوری و ئاڵۆگۆری كلتوری و فه‌رهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی نه‌مسا رایگه‌یاند: یه‌كێتی هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌، دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به‌ دونیا بناسێنێت، له‌ ئێستاشدا حكومه‌تی نه‌مسا پشتگیری گه‌وره‌ی گه‌لی كورد ده‌كات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket