مه‌لا به‌ختیار: له‌هیچ بوارێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی سازش ناكه‌ین
kurdistani 07:56 PM - 2014-12-28مه‌راسیمی 27ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی كاكه عه‌به‌ی دێ فاته
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (28/12/2014) به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید، به‌هاوكاری مه‌كته‌بی شه‌هیدان و كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ربه‌ندیخان، له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان، مه‌راسیمێكی بۆ (27) ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی (عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان)، ناسراو به(كاكه عه‌به‌ی دێ فاته) به‌ڕێوه‌برد.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بووانی هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كان، په‌رله‌مانتاران، لێپرسراوانی حزبی و حكومی، پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه دێرینه‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له‌كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیارو خاتوو خاڵانی خوشكی شه‌هیده‌وه، په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی هۆڵی شه‌هید كاكه عه‌به لادراو، پاشان دوابه‌دوای ساتێك وه‌ستان بۆ شه‌هید كاكه عه‌به‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا: ئاماده‌بوونه‌كه‌ی به‌مایه‌ی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگانه‌زانی، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی، په‌رله‌مان، مه‌ڵبه‌ند، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، ئۆرگانه جیاوازه‌كان له‌مه‌راسیمه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه‌و سه‌ری رێز بۆ یه‌كێك له‌شه‌هیده قاره‌مان و كۆڵنه‌ده‌ره‌كان، داده‌نه‌وێنن كه به‌پێشمه‌رگه‌یی شه‌هید بووه‌و ده‌ستخۆشیشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كۆمیته‌ی ده‌ربه‌ندیخان و مه‌كته‌بی شه‌هیدان كرد، كه له‌ڕێگه‌ی ساڵڕۆژی شه‌هید كاك عه‌به‌ی دێ فاته‌وه، رۆژمێری خه‌بات، قاره‌مانێتین تێكۆشان و مێژووی شۆڕشێك بۆ نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجه‌كانمان هه‌ڵده‌درێته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه هاتن و ئاماده‌بوونه‌كه‌ی، رێزگرتنه له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و تیایدا به‌ئاماژه‌كردن بۆ شارۆچكه‌و گوند‌و دێهاته‌كانی ناوچه‌كه، رایگه‌یاند: ئه‌م ده‌ڤه‌ره یه‌كێك له‌قه‌ڵا هه‌ره سه‌خته‌كانی كوردایه‌تی هاوچه‌رخ بوو، یه‌كێك له‌سه‌نگه‌ره هه‌ره له‌پێشه‌كانی گیانفیدایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، سه‌ره‌ڕای زۆری كار‌و سه‌رقاڵییه‌كانی، به‌ڵام هاتنه‌كه‌ی له‌پێش هه‌موو ئه‌ركه‌كانه‌وه‌یه‌و به‌ئه‌ركێكی شۆڕشگێڕانه‌ی زانی و وتی: ئه‌م ئه‌ركه له‌پێش هه‌موو ئه‌ركه‌كانی تره‌وه‌یه كه‌بێینه ئێره‌و، هه‌موو كاره‌كانی تر وه‌لا ده‌نێین و ده‌رگای ویژدان ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌رگای وه‌فا ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌م مێژووه‌مان بیرناچێته‌وه، كه شه‌هیدی وه‌ك شه‌هید عه‌بدوڵڵاو هاوسه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان له‌پێناوی كوردایه‌تیدا به‌خت كرد.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، به‌گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ناسینی شه‌هید مامه عه‌له ره‌ش و مه‌فره‌زه‌كه‌ی له (10/8/1978)، قاره‌مانێتی و گیانفیدایی ئه‌و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانه‌ی له‌ناوچه‌ی شه‌مێران و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه گێڕایه‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌وانه‌ی بیرتان هه‌یه، بیری بخه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌شی بیرتان نییه، ویژدانتان بخه‌نه كار، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گیان فیدایی و سه‌ره‌تاتێكی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ مه‌رگدا له‌وكاته‌دا تێبگه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كه مان و نه‌مانی پێشمه‌رگه كه‌وتبووه ژێرنیگه‌رانی و پرسیاره‌وه، كه ئایا له‌دوای راگواستنی گونده‌كان، پێشمه‌رگه ده‌مێنێ یان نا؟
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئاماده‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاماده‌بوان، رشتنی فرمێسكه، بۆ ئه‌و ته‌مه‌نی خه‌باته‌ی شه‌هید كاكه عه‌به هه‌یه‌تی و دڵخۆشی كه‌سوكارو هه‌ڤاڵه‌كانیشی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه، كه هه‌موومان له‌سایه‌ی سه‌ركه‌وتن و له‌دوای (27) ساڵ له‌شه‌هیدبوونی كاكه عه‌به، یادی به‌رز راده‌گیرێت و هۆڵێكیشی به‌ناوه‌وه ده‌كرێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، سوپاسی ئاراسته‌ی قائیمقامییه‌ت و شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كرد، كه رێزیان له‌شه‌هیدی شاره‌كه، كه شه‌هیدی خۆیانه گرتووه‌و وتیشی: ئه‌م رێزه ته‌نها بۆ كاكه عه‌به‌ی شه‌هید نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شه، كه ئێستا له‌سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌وه هه‌تا ده‌گاته شه‌نگال و كۆبانێ، قاره‌مانێتی ده‌نوێنن و به‌رگری له‌م میلله‌ته ده‌كه‌ن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رووداوی سه‌رهه‌ڵدانی داعشیشی، به‌درێژه‌پێده‌ری داگیركاری هه‌مان ئه‌و داگیركه‌رانه زانی، كه جارێك به‌ناوی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و جارێكی تریش به‌ناوی سه‌له‌فیه‌تی عه‌ره‌به‌وه دێنه سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان. ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌ناوی (ئومه عربیه واحده) ده‌یوست به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كماندا بچێته خواره‌وه، ئه‌مجاره‌شیان ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی، ده‌یه‌وێ به‌ناوی سه‌له‌فییه‌ت و خه‌لافه‌تی ئیسلامییه‌وه، خراپتر له‌به‌عسیش به‌ڕه‌گ و ریشه‌ماندا بچێته خواره‌وه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه "دوژمن هه‌ر دوژمنه، داگیركه‌ر هه‌ر داگیر كه‌ره، رق هه‌ر رقه‌و تێكده‌ریش هه‌ر تێكده‌ره، بۆیه ئێمه‌ش هه‌ر پێشمه‌رگه‌ین به‌رامبه‌ریان"و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مجاره‌ش به‌وێنه‌ی رابردوو، پێشمه‌رگه هه‌ر پێشمه‌رگه بوو، فه‌رمانده‌كان و پێشمه‌رگه‌ش سه‌رمه‌شقێكی نوێ بوون بۆ سوور خه‌ڵاتی نوێی خه‌بات و بوون به‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌زاران لاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، كه هه‌بوون پێیان وابوو، كه‌سیان ئاماده‌نین پێشمه‌رگایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام بینیمان به‌هه‌زارانیان خۆبه‌خش هاتنه سه‌نگه‌ره‌كان، یان كۆمه‌ك بۆ سه‌نگه‌ره‌كان ده‌نێرن و كرایه باویش كه كوڕان و كچانمان له‌خوێندنگه‌كاندا، شانازی به‌پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی یادگارییه‌كی پێشمه‌رگانه‌شیان هه‌بێ، جلی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌كه‌ن.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نقه‌ره وتبێتم: ده‌بینی ئه‌ی ره‌قیب، چۆن ماوه قه‌ومی كوردزمان.. خۆ بینیتان نایشكنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان. ئه‌وا ئێستاش لێره‌وه ده‌ڵێم: رێی خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت و دوور بوو، چوارده‌وریشمان كڵپه‌ی ئاگر بوو، به‌ڵام له‌م رێگه پیرۆزه لامان نه‌دا"و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، ئێمه كه جلی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگانه‌مان له‌به‌ر كرده‌وه‌و چوینه سه‌نگه‌ره‌كان و رووبه‌ڕووی مه‌رگ بوینه‌وه، ئه‌م دوژمنه‌شمان به‌زاندو ئێستاش له‌كۆتایی شه‌ڕه‌كانی داعشداین كه ده‌یانویست ده‌سه‌ڵاتیان، خه‌لافه‌تیان، سه‌له‌فییه‌تیان و كۆنه‌په‌رستیان به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، ئه‌وه كۆتایی هات و خستماننه مۆزه‌خانه‌ی مێژووه‌وه.
راشیگه‌یاند: گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌لومه‌رجه، باش باش لێك بده‌ینه‌وه، چونكه زاده‌ی هه‌لومه‌رجی پێش ئێمه بوو، بۆیه ده‌بێ بزانین، ئه‌م هه‌لومه‌رجه كه درێژه‌پێده‌ری هه‌لومه‌رجی پێش خۆی بوو، ئه‌وا هه‌لومه‌رجی تریش دێنێته پێشه‌وه. درێژه‌پێده‌ری ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش بێ. چونكه هه‌تا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو هه‌تا له‌عیراقدا، له‌به‌شه‌كانی كوردستاندا، دیموكراسی راسته‌قینه به‌مانای دیموكراسی وه‌كو سیستم، دیموكراسی وه‌كو ده‌ستور، وه‌كو دا‌و و ده‌زگا، وه‌كو بڕوا‌و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی مه‌ده‌نی نه‌یه‌ته‌دی و ئه‌و دیموكراسییه به‌هه‌موو ره‌هه‌ندو چه‌مكه‌كانییه‌وه نه‌كه‌ین به‌ده‌سته‌به‌ری كۆتاییهێنانی خه‌مه‌كانی مێژوو، دڵنیابن هه‌لومه‌رجی تریش به‌ڕێوه ده‌بێ له‌ئایینده‌دا.
وتیشی: ئێمه‌ی پێشمه‌رگه، ئێمه‌ی تێكۆشه‌رو ئێمه‌ی یه‌كێتیی و ئێوه‌ی سه‌ر به‌هه‌ر حزبێك هه‌ن، دڵنیابن هێشتا پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، رێگه‌یه‌كی دوورودرێژی ماوه، ، له‌عیراقیشدا، هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریانخست، كه هێزه دیموكراته‌كان له‌عیراقدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن، ته‌نها له‌كوردستاندا هێزه دیموكراته‌كان ده‌یبه‌ینه‌وه. بۆیه نابێ له‌و دۆخه‌ی له‌عیراقدا هه‌یه دڵنیابین و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ خه‌باتمان به‌رده‌وام بێ، به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه "یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی ده‌بێ وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بپارێزین"و جه‌ختیكرده‌وه كه "هیچ پاساوێك، هیچ ره‌خنه‌یه‌ك، هیچ ناڕه‌ازیه‌تییه‌ك، هیچ داخوازییه‌ك ناتوانێ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی لاواز بكات"و رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی خه‌تی سوره‌و له‌ناو یه‌كێتیشدا، هه‌موو كێشه‌یه‌ك مایه‌ی چاره‌سه‌ره. ده‌شێ گوێی ره‌خنه‌و هه‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ناو خۆماندا زاڵبكه‌ین".
به‌سه‌رنجدان له‌و بارودۆخه‌ی له‌ناوچه‌كه، عیراق و كوردستانیشدا ده‌گوزه‌رێ، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه: لێره‌وه له (27)یه‌مین ساڵه‌ی شه‌هیدێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی، په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه یه‌كێتیی حزبێك نییه په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشه‌وه كردبێ، تامه‌رجمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. حزبێك نین خێرمان پێكرابێت به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ین. تا به‌ناوی ئه‌م وه‌زراه‌ت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه شه‌رت و شروتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. بۆیه هه‌رشتێك پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێ، یان له‌ناو حكومه‌تی كوردستاندا، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌كرێ، له‌هه‌چ وه‌زاره‌تێك، یان ناوه‌ندو ده‌زگایه‌كه‌وه ده‌ربچێت قبوڵی ناكه‌ین. هه‌موو شتێك ده‌بێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی له‌سه‌ر هه‌بێ و بڕوابهێنین، ئه‌وكاته جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، چونكه یه‌كێتین. هه‌موو لایه‌ك تایقیتان كردووینه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌كیشمان تاقیی كردۆته‌وه‌ن بێگومان ده‌ست له‌هیچ به‌رژوه‌ندییه‌كی دیموكراسی هاوبه‌شی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵناگرین و سازشیش له‌سه‌ر پێگه‌و هه‌یبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هیچ بوارێكدا ناكه‌ین.
هیواشیخواست ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدایه، به‌گیانی هه‌ڤاڵانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌وه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه به‌پرۆژه‌و به‌په‌رۆشی بۆ پاراستنی هێزی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌كانی تر‌و حكومه‌تی یه‌كگرتوی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ناو كوردستاندا به‌گیانی لێكتێگه‌یشتن بپارێزین و بتوانین به‌هه‌یبه‌تی ئه‌م یه‌كگرتووه له‌به‌غداو ده‌وروبه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئامانجه‌كانمان بكه‌ین و به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆمان به‌دیبهێنین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
وتیشی: یاد كاكه عه‌به به‌خێر، كه جارێكی تر هه‌موومانت خسته‌وه ژێر به‌پرسیارێتییه‌كی تر، كه ئه‌ویش به‌رپرسیارێـی چۆنێـتی مامه‌ڵه‌كردنه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌و هه‌زار سڵاو له‌گۆڕت و له‌هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌گه‌ڵتدا بوون و قاره‌مانانه شه‌هید بوون. ئومێده‌واریشین ئه‌م گیانی وه‌فاپه‌روه‌رێتییه له‌ناو یه‌كێتیی به‌رده‌وام بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بزانێ، پێشمه‌رگه بێ خۆشه‌ویسته، كه‌مئه‌ندام بێ خۆشه‌ویسته، شه‌هیدیش بێ ئه‌وا لافاوێك له‌وه‌فامان بۆی هه‌یه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18