riklam

ئاودێر عوسمان له‌ تاران پێشانگایه‌ك ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 01:16 PM - 2014-12-27
له‌ژێر ناوی (ژنانی میزۆپۆتامیا)

له‌ژێر ناوی (ژنانی میزۆپۆتامیا)

بڕیاره‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ 29-12-2014 له‌ گه‌له‌ری تارانی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی تاران له‌ژێر ناوی (ژنانی میزۆپۆتامیا) پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ شێوه‌كاری كورد ئاودێر عوسمان بكرێته‌وه‌.

ئاودێر عوسمان سه‌باره‌ت به‌ تابلۆكانی نێو پێشانگه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌ تابلۆیه‌كن ئه‌زموونی شه‌خسی خۆمه‌، گه‌ڕانی به‌رده‌واممه‌ به‌نێو دونیا بینینه‌كانی فكرو ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ریم، له‌و گه‌ڕانه‌دا چه‌ندین تابلۆ به‌ قه‌باره‌و مه‌تریال و ته‌كنیكی جیاواز كارم كردوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 50 تابلۆ ده‌بن.

 له‌باره‌ی كاركردنی به‌ یه‌ك جۆر ستایل ئاودێر عوسمان وتی: گه‌ڕان به‌نێو فه‌زای شكڵی یان ستایل منی نه‌به‌ستۆته‌وه‌، به‌ڵكو زیاتر كاریگه‌ریه‌كانی ئیحساس و بینینم منی هانداوه‌، بۆیه‌ زۆرتر له‌ نێو ستایلی (ته‌عبیری – ئیكسپرشینیزم)و (ته‌جریدی ته‌عبیری) خۆم بینیوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ كارتێكه‌ره‌كان و روداوه‌كان نزیكن له‌ بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌م دوو ستایله‌ كه‌ فه‌زای كاركردنمه‌ به‌گشتی (كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگ و كوشتن و قه‌تڵوعام)ی ئینسانه‌ به‌ ده‌ستی ئینسانه‌كانی تر، بوونه‌ته‌ جێگه‌ سه‌رنج و پرساری من.


سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی و چه‌مكی كاركردن و كۆنسێپتی كاری له‌م پێشانگه‌یه‌دا ئاودێر عوسمان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: هه‌ر كات كه‌ كار بكه‌م هه‌وڵم داوه‌ له‌سه‌ر چه‌مكێكی فكری یان فۆڕمی كاربكه‌م تا بتوانم په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و دروستبكه‌م له‌نێو كاره‌كانمدا، بۆیه‌ وه‌ك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (كاندنسكی) ده‌ڵێت "هونه‌رو ئه‌ده‌ب ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی"، هه‌ر بۆیه‌ من زیاتر به‌ فۆڕمی سه‌رده‌میانه‌ چیرۆكه‌ تراژیدییه‌كانی مرۆڤ ده‌گێڕمه‌وه‌ جا ئه‌و چیرۆكه‌ یان ئه‌و بیرۆكه‌ له‌ نیشتمانی مندا بێت یان له‌ جیهاندا بێت.


له‌باره‌ی گوزارشتی كاره‌كانی ئه‌م پێشانگه‌یه‌ ئاودێر رونیكرده‌وه‌: ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كاره‌م زۆرتر گوزارشته‌ له‌سه‌ر (ئستتوره‌)بوونی ژنی كوردو ژنی وڵاتی دو روبار بۆ؟، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ژنانی وڵاتی دوو روبار به‌ كردارو خه‌بات و ژیانیان چۆن توانیویانه‌ هه‌میشه‌ ببنه‌ ئستتوره‌ بۆ جیهان، هه‌ر بۆیه‌ پێشانگاكه‌م ناونا (ژنانی میزۆپۆتامیا)، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دلێری و جوامێریانه‌ كه‌ تا ئێستا ماونه‌ته‌وه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كانن، هه‌ربۆیه‌ تا ئێستاش له‌ جه‌نگداین بۆ ئه‌وه‌ی ژیان دروستبكه‌ین بیسه‌لمێنین ئێمه‌ دۆستی ژیانین، دۆستی مرۆڤین نه‌ك كوشتن و فڕاندن و فرۆشتنی ژنان و منداڵان.

ئاودێر عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ به‌رپرسار ده‌زانن له‌ به‌رامبه‌ر خاكه‌كه‌یاندا هه‌وڵ بده‌ن خزمه‌تێك، گوزارشتێك، هونه‌رێك پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ تا باشتر بناسرێین و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان بچه‌سپێنین.

هونه‌رمه‌ند ئه‌م پێشانگه‌یه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات به‌ دایكانی كۆبانێ و شه‌نگال و ئه‌نفالكراوانی وڵاتی دوو رِووبار.

PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket