riklam

مەلا بەختیار لەگەڵ گروپی ئاسۆ كۆدەبێتەوە

kurdistani 06:20 PM - 2014-12-25
لەهەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا رۆڵی سەرەكیان گێڕایەوە

لەهەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا رۆڵی سەرەكیان گێڕایەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2014/12/25 مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەئامادەبوونی د.ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری نوێی سلێمانی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، لەگەڵ گروپی ئاسۆ، بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، كۆبۆوەو دوابەدوای ئەوەی دكتۆر هەژار هۆشیار، ئامانجی كۆبوونەوەكەی رونكردەوەو لەوتەیەكیشدا، د.ئاسۆ فەرەیدون، سوپاسی سەرجەم ئەندامانی گروپی ئاسۆی لەتەواوی پارێزگای سلێمانی‌و ناوچەكانی دەوروبەری كرد، كە لەهەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی رابردوودا، رۆڵی سەرەكیان گێڕایەوەو ئەندامەكانی گروپەكەی بەپێشمەرگە ئاسا ناساند، لەپێناو سەركەوتنی لیستی سەوزو كاندیدەكانی‌و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە خەمخۆری ‌و پەرۆشی ئەم گروپانە وایكرد، نەخشەی سیاسی گۆڕانی بەسەردا بێت.

لەوتەیەكیشدا، مەلا بەختیار، لەسەرەنجامی سەركەوتنی لیستی سەوزەوە لەهەڵبژاردنی رابردووەوە، سوپاسی ماندبوون‌و خەمخۆری سەرجەم هەڤاڵان‌و كادران، سەرجەم ئۆرگان‌و ئەو گروپانەشی كرد، كە لەهەڵبژاردنەكاندا بەپەرۆشییەوە كاریان بۆ سەركەوتنی لیستی سەوزو كاندیدەكانی كردووەو لەنێویشیاندا گروپی ئاسۆو رونیشیكردەوە كە سەرەنجامی ئەو پەرۆشی‌و خەمخۆرییە، ئومێدی یەكێتیی لەناو هاوكێشەكاندا بوژاندەوە‌و راشیگەیاند "كۆبوونەوەكە هەم بۆ پێزانینە، هەم بۆ بەردەوامبوونە".

مەلا بەختیار، دوپاتیشیكردەوە، نە ئەوكاتەو نەئێستاش، بەبێ‌ خەڵكانی دڵسۆزی وەك گروپی ئاسۆ، سەركەوتنەكان بەدینایەن‌و لەو دیدەشەوە، ئومێدیخواست بەهەمان رۆحیەتەوە، بەرۆحیەتی دەستپێشخەریی‌و پەرۆشی بۆ كارەكان، بەدید‌و پلانی كاری رێكخراوەیی‌و مەدەنیەتەوە، لەپێناو بەردەوامی‌و گەشەپێدانی پرۆسەی دیموكراسی لەكوردستاندا، بەردەوامبین‌و تەئكیدی كردەوە یەكێتیی لەگەڵ گروپ‌و رێكخراوە مەدەنییەكان، هەمیشە پێویستیمان بەیەكە‌و دەبێ‌ بەردەوام لەو روانگەیەوە لێپرسراوێتی‌و كارەكانمان رابپەڕێنین، كە لەپرۆسەی هەڵبژاردنداین. چونكە بە بەردەوام لەململانێی فكریی‌و حزبیداین، بۆیە دەبێ‌ بە بەرنامە، بەلۆژیك، بەلێكۆڵینەوەو بەئەقلانی، مملانێ‌و دیاردەو دەركەوتە نوێیەكان بخوێنینەوە، تا لەسەرەنجامدا بۆ هەر هەر گۆڕانكاری‌و ململانێیەكی نوێ‌، بەرنامەی نوێ‌‌و نەخشەڕێی شایستەمان هەبێ‌.

لەو چوارچێوەیەشدا، بەخوێندنەوەی ئەرك‌و لێپرسراوێتییەكان، لەنێو گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكەداو خەباتی مەدەنی‌و كاری رێكخراوەیی، چەندین راسپاردە‌و پێشنیازی خستەڕوو، جەختیشیكردەوە هەروەك چۆن یەكێتیی قۆتابخانەی تاك حزبی لەمێژووی كوردستاندا كۆتایی پێهێناو قوتابخانەی فرە حزبی هێنایە ئاراوە، دەبێ‌ بەهەمانشێوە بەخوێندنەوەی نوێوە، پارسەنگی هەر كەموكوڕییەك بكرێتەوە‌و لەو شرۆڤەیەشەوە، سەنگی یەكێتیی، پێگە‌و كاریگەری یەكێیتی لەناو هاوكێشە‌و ململانێ‌ سیاسییەكان، لەناوخۆی كوردستان، لەعیراق‌و ناوچەكەدا رونكردەوە. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket