ئه‌منستی چیرۆكی كچه ئێزدییه‌كانی لای داعش بڵاوده‌كاته‌وه
kurdistani 08:40 PM - 2014-12-23زۆربه‌یان خۆیان كوشتووه
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ به‌ناونیشانی(راكردن له‌دۆزه‌خ) ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌ی وه‌حشیانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ دیل و رفێنراوه ئێزدیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
كه‌ناڵی(RTL,Tagesschau,ZDF،Zuddeutschezeitung) به‌تایبه‌تی و به‌گشتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیاو سایت و ڕۆژنامه‌كان راپۆرتی (ده‌ربازبوون له‌دۆزه‌خ)یان كرده مانشێتی هه‌واڵه‌كان..
ئه‌مڕۆ 23-12-2014، رێكخراوی لێبوردنی جیهانی (ئه‌منستی ئینته‌رناسیونال)ڕاپۆرتێكی به‌ناوی (ده‌ربازبوون له‌دۆزه‌خ) سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ژن و كچ ومنداڵانی ئێزدی رفێنراو له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی و وه‌حشیگه‌رای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوسراو به(داعش) بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كچان و منداڵانی ئێزدی خۆكوشتنیان پێ باشتره له‌وه‌ی ناچاربكرێن به‌زۆر شوو به‌چه‌ته‌كانی داعش بكه‌ن، ڕاپۆرته‌كه تاوانی رفاندنی ئه‌و ژن و منداڵانه به‌تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ناوده‌بات و روونیكرۆته‌وه هه‌زاران له‌ژنان و كچانی كه‌مینه‌ی ئێزدی عیراق بوونه‌ته قوربانی قێزه‌ونترین توندوتیژی سێكسی.
راپۆرته‌كه نوسیویه‌تی ئه‌و ژنانه ده‌فرۆشرێن، وه‌ك دیاری سه‌یرده‌كرین، ماره‌كردنی به‌زۆرو ئه‌شكه‌نجه‌و لاقه‌كردن له‌راپۆرتی (ده‌ربازبوون له‌دۆزه‌خ)دا به‌وردی باسیكراوه، راپۆرته‌كه پشتی به‌ستووه به‌چاوپێكه‌وتنی 40 كه‌س له‌و ژنانه‌ی كه‌له‌و دۆزه‌خه ده‌ربازبوون و گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌ژیانی سه‌دان ژن و كچی ئێزدی له‌مه‌ترسیدان.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌شێك له‌وانه‌ی وه‌ك هاوڕێی سێكس هێشتویاننه‌ته‌وه منداڵیان تێدایه وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ته‌مه‌نیان له 10 بۆ 12 ساڵان زیاترنییه..!! ئه‌تك و لاقه‌كردنیشیان وه‌ك چه‌كێكی شه‌ڕكردن به‌كارده‌هێنرێن و هه‌ندێك له‌و كچ و ژنانه‌ی كه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی نائومێدی له‌ماوه‌ی چه‌ندین مانگی رابردودا په‌نایان بۆخۆكوژی بردوه‌و خۆیان كوشتووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه نه‌ك ته‌نیا ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی كه‌له‌حوزه‌یرانی رابرده‌وه‌و له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون بگره هه‌زاران له‌پیاوه‌كانیشیان، یان كوشتویانن یان ناچاركراون به‌زۆر ببنه ئیسلام، راپۆرته‌كه‌ی ئه‌منستی ئه‌وه‌شی نوسیوه كه‌هه‌ندێك جار ئه‌و ژنانه وه‌ك ده‌ستكه‌وت دراونه‌ته چه‌ته‌كان و مافی فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی سێكسی شیان داونه‌تێ به‌پێی ڕاپۆرته‌كه 300 له‌ژنان و منداڵان توانیویانه له‌سه‌ربازگه‌كانی داعش رزگاریان ببێ و ئه‌و 40 كه‌سه‌ش كه‌ئه‌منستی له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا پشتی به‌زانیاریه‌كانیان به‌ستووه له‌و راپۆرته‌دا له‌و ژماره‌یه‌بوون كه‌توانیویانه خۆیان ده‌ربازبكه‌ن.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به(ژیلان)ناوێك ده‌دات كه‌ته‌مه‌نی19ساڵان بووه‌و داعش ئه‌سیری كردوه‌و خانه‌واده‌كه‌ی دواتر زانیویانه كه‌خۆی كوشتووه، هه‌روه‌ها(لۆنا)كه‌ته‌مه‌نی 20ساڵان و توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بكات ..ده‌یگێرێته‌وه ئه‌وان 21 كچ بوون له‌ژورێكدا دوان له‌وانه زۆر بچوك بوون ته‌مه‌نیان له 10 بۆ 12 ساڵان بووه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ رۆژێك جلوبه‌رگیان بۆ هێناین و وتیان دوای خۆشتن ئه‌و جلانه له‌به‌رده‌كه‌ن كه‌جلی ڕه‌قسكردنه، له‌زمانی(لۆنا) وه ڕاپۆرته‌كه ده‌یگیڕێته‌وه (ژیلان)له‌حه‌مامه‌كه‌دا هه‌ردوو شه‌راینی خوێنی خۆی بچڕاندووه‌و خۆی كوشت زۆر جوانیش بوو..!! بۆیه خۆشی كوشت له‌وه ده‌ترسا ناچاربكرێت كه‌شوو به‌یه‌كێك له‌چه‌ته‌كانی داعش بكات، هه‌روه‌ها باس له‌وانه‌ی تریش ده‌كات كه‌دوچاری مامه‌ڵه‌ی خراپ و لێدان و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و لاقه‌كردنی به‌زۆر بونه‌ته‌وه. ڕاپۆرته‌كه له‌زمانی ئه‌وانه‌وه كه‌رزگاریان بووه ئاشكرای ده‌كات كه‌هه‌ندێك له‌وكچانه دراونه‌ته ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌خاوه‌نی ژن ومنداڵیش بوون به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌تانه‌ی كه له‌وڵاتانی رۆژئاواوه په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه كردبوو.
سه‌باره‌ت به‌ژنی ئه‌وچه‌تانه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژن و كچانی دیلدا نوسیویه‌تی..هه‌ندێك له‌ژنی ئه‌و چه‌تانه سۆزداربوون له‌گه‌ڵ كچانی دیل دا، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی كات دا بێ ده‌سه‌ڵات بوون هه‌ندێكیشیان كارئاسانیان بۆ هه‌ڵاتنی ئه‌و ژنانه كردووه یه‌كێك له‌وانه باس له‌ژنێك ده‌كات كه‌خۆی خستۆته مه‌ترسیه‌وه له‌پێناو رزگاركردنی ئه‌وان دا بۆیه پێیان وایه كه ئه‌و ژنه‌یان بیرناچێته‌وه..!!
PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19