riklam

توركیا.. به‌ ده‌یان مامۆستا ده‌ستگیرده‌كرێن

kurdistani 02:06 PM - 2014-12-21
"هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران یاساییه‌و به‌رده‌وام ده‌بین"

"هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران یاساییه‌و به‌رده‌وام ده‌بین"

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-12-2014 هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی  ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران و ئۆردۆغانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران یاساییه‌و به‌رده‌وام ده‌بین".

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌:  له‌ دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 100 مامۆستای خوێندنگاكانی توركیا به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زای له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان له‌سیستمی خوێندنی سكۆلاریزم ده‌ستگیركردووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا به‌تایبه‌ت ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مامۆستایان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی به‌هۆی سه‌پاندنی به‌رنامه‌ی ئیسلامیانه‌ی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان به‌سه‌ر سیستمی خوێندندا، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به‌گازی فرمێسك رێژ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه‌و زیاترله‌ 100 مامۆستایان ده‌ستگیركردووه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌: ئاگامان له‌ته‌واوی رووداوه‌كان هه‌یه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ یاساییه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌پشت خۆپیشاندانه‌وه‌كانن.

PUKmedia ئا/ ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket