riklam

هه‌ولێر.. ئه‌و كه‌سه‌ی فێڵی له‌شۆفێری تاكسییه‌كان ده‌كرد ده‌ستگیركرا

kurdistani 02:02 PM - 2014-12-21
تاوانبار و. م. ع

تاوانبار و. م. ع

پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، توانی ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستگیر بكات، كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌شێكی زۆر له‌شۆفێرانی شاری هه‌ولێری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو.

رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستگیركرا كه‌ فێڵی له‌به‌شكی زۆر له‌شۆفێرانی شاری هه‌ولێر كردبوو.

وتیشی: تاوانباره‌كه‌ به‌ ناوی (میرخان) خۆی به‌شۆفێره‌كان ده‌ناساندو دواتر وا خۆی نیشانده‌دا كه‌ له‌لای به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ت كارده‌كات، پاشان به‌و بیانوه‌وه‌ پاره‌ی له‌شۆفێره‌كان وه‌رده‌گرت و دواتر خۆی ونده‌كرد.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: داواكارین له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ فێڵیان لێكراوه‌ سه‌ردانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌شاری هه‌ولێر بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket