riklam

فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر كۆنتڕۆڵكرا

kurdistani 01:40 PM - 2014-12-21
.

.

هێزه‌كانی گروپی ئاڵتۆنی سوپای عیراق پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-12-2014 له‌هێرشێكی فراواندا توانیان فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ری سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراواندا دوای بۆردومانێكی قورسی مۆڵگه‌كانی داعش هێزی ئاڵتونی دژه‌ تیرۆر له‌سوپای عیراق توانیویانه‌ بڕۆنه‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی قه‌زای ته‌لعه‌فه‌رو كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.

وتیشی: شه‌ش لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌جێماوه‌و هێزه‌ ئاڵتونیه‌كانی دژه‌ تیرۆر توانیویانه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن به‌ره‌و ناوه‌ندی قه‌زاكه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌: به‌شێكی زۆری تیرۆرستانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌ دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌شێكی زۆری قه‌زای شه‌نگال به‌ره‌و سنوره‌كانی سوریاو به‌شێكیشیان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری موسڵ هه‌ڵهاتوون.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ پێده‌چێت له‌چه‌ند سه‌عاتی ئاینده‌دا گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌هاوكێشه‌ی هێز له‌ناو قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر رووبدات و به‌ته‌واوی له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket