riklam

به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌

kurdistani 01:27 PM - 2014-12-21
خۆڕاگری  ئێزیدیه‌كان له‌ رابردوودا بووه‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆ

خۆڕاگری ئێزیدیه‌كان له‌ رابردوودا بووه‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆ

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی  هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان به‌تایبه‌ت ده‌كات.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌..
سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوێنێ له‌ جه‌له‌ولاو ئه‌مڕۆش شه‌نگاڵ و به‌یانیش كۆبانی به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری به‌ وره‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستانه‌، بۆیه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای ده‌ست خۆشی له‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین و پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه‌ خۆڕاگری ئه‌وان له‌ نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی له‌ رابردوودا بووه‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون بڕیاریاندا خۆڕاگرانه‌ چیای شنگال چۆڵ نه‌كه‌ن و وه‌ك نموونه‌ی خۆڕاگری بمێنه‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌  كه‌ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری ده‌بێت و جیاوازی له‌نێوان بستێك له‌ خاكی نیشتمان نه‌كه‌ین، خاكمان له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان پێویستی به‌ به‌رخودان بێت رۆڵه‌كانمان به‌بێ جیاوازی گیانبازی بۆ ده‌كه‌ین. وه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
‏٢١‏/١٢‏/٢٠١٤

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket