riklam

چیك هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 01:26 PM - 2014-12-21
نرخی ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ 41 ملیۆن كرۆنی چیكییه‌

نرخی ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ 41 ملیۆن كرۆنی چیكییه‌

كۆماری چیك له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكیه‌وه‌ هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ ی تیرۆرستانی داعش.


 رادیۆی براگی سه‌ربه‌ كۆماری چیك ئه‌مڕۆ 21-12-2014 له‌هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاندووه‌: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی سه‌ره‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای چیك ئاماژه‌ بۆ ناردنی فڕۆكه‌یه‌كی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌ویش له‌رێگه‌یه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكیه‌وه‌.


رونیشكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازیه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 5 هه‌زار گوللـه‌ی تانك و ره‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كرێت.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ئامانج له‌و هاوكاریانه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعشه‌و نرخه‌كه‌شی 41 ملیۆن كرۆنی چیكییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م به‌شی هاوكاریه‌كانی كۆماری چیكه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

PUKmedia   سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket