چوار ژن و یه‌ك پیاو!!
kurdistani 01:11 PM - 2014-12-21بێریڤان سه‌رهه‌نگ
بێریڤان سه‌رهه‌نگ
پیاو چۆن ده‌توانێت هه‌ستی خۆشه‌ویستی خۆی دابه‌ش بكات به‌سه‌ر چوار ژن‌دا؟ چۆن ده‌توانێت دڵی خۆی بدات به‌چوار ژن له‌یه‌ك كات و له‌یه‌ك ماڵ و له‌یه‌ك خێزاندا.
كارێكی زۆر ئاسان نییه پیاو بتوانێت به یه‌كسانی و ته‌بایی له‌گه‌ڵ چوار ژنه‌كه‌یدا هه‌ڵسوكه‌وت بكات، چونكه ره‌نگه سروشت و خووڕه‌وشت و په‌روه‌رده‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و ژنانه له‌ماڵی باوكیان یان به‌رله‌وه‌ی شوو به‌كابرا بكه‌ن جۆراوجۆر بێت و هه‌ر یه‌كه‌ی له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی جیادا ژیا بێت و په‌روه‌رده كرابێت.
راسته پیاو، ده‌توانێ چوار مه‌كسی بۆ هه‌ر چوار ژنه‌كه‌ی بكڕێت وه‌كو یه‌ك، یان چوارگوارهی زێڕ بكڕێت بۆ هه‌ر چواریان وه‌كو یه‌ك یان چوار ژووری نووستن دا‌نێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ژنه‌كانی.
ده‌ڵێن پیاو بۆی هه‌یه چوار ژن بهێنێت ئه‌گه‌ر به‌یه‌كسانیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر چواریان بكات به‌یه‌كسانی، به‌ڵام ئایا چۆن ده‌توانێت هه‌ستی خۆشه‌ویستی خۆی دابه‌ش بكات به‌سه‌ر چوار ژن‌دا؟ ئه‌وه كارێكی قورسه‌و به هیچ جۆرێك ناتوانێت جێبه‌جێی بكات. چونكه ژنان هه‌موویان له‌یه‌ك ناچن، ژن هه‌یه به نازه، ژن هه‌یه مه‌كربازه، ژن هه‌یه خۆی ده‌باته پێشه‌وه‌و زیاتر هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشان ده‌دات، ژن هه‌یه ژانه وه‌ك پێشینان وتویانه ( ژنیش هه‌یه‌و ژانیش هه‌یه ). ژن هه‌یه ماف خوراوه، ژن هه‌یه رۆشنبیره، ژن هه‌یه كه‌سایه‌تی لاوازه‌و متمانه‌ی به خۆی نییه‌و بێ ده‌نگه‌و به‌هه‌موو شتێك رازییه، ژن هه‌یه حه‌زی له ئاژاوهیهو تێكده‌ره، ژن هه‌یه نه‌رم و نیان و له‌سه‌رخۆیه‌و شه‌رم به‌خۆیه، ژن هه‌یه چالاكه‌و ژن هه‌یه ته‌مبه‌ڵه. ژن هه‌یه زۆر راستگۆیهو، ژن هه‌یه قسه‌كانی دوورن له‌ڕاستییه‌وه. بۆیه هیچ پیاوێك ناتوانێت به‌یه‌كسانی و عه‌داله‌ت له‌گه‌ڵ چوار ژنه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت بكات بجووڵێته‌وه.
هه‌موو ژنه‌كان له‌ڕه‌وشت و بیركردنه‌وه، له‌شێوه‌و رووخساردا له‌هه‌موو شتێك جیاوازن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، كه‌واته ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و توندوتیژییه‌ی دژ به‌ژنان ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی پێشێلكردنی مافی ژنانه‌وه.
له‌كوردستانی نوێوه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19