riklam

سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سوریا دۆزرانه‌وه‌

kurdistani 12:46 PM - 2014-12-21
ته‌رمی 710 هاووڵاتیان تێدا نێژراون

ته‌رمی 710 هاووڵاتیان تێدا نێژراون

ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سوریا دۆزرینه‌وه‌ی سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له‌ ناوچه‌ی دیر زور رایگه‌یاند  كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ته‌رمی 710 هاووڵاتیان تێدا نێژراون.

 ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ دوێنێ 20-12 بڵاویكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له‌ناوچه‌ی دیر زوری رۆژهه‌ڵاتی ریف  دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی تێدان كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ كوژراون و دواتر له‌و گۆڕه‌دا نێژراون.

به‌یاننامه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ته‌رمه‌كانی ناو گۆڕه‌كه‌ هه‌موویان سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی شعیتاتن  له‌گونده‌كانی بلدات و غرانیج و كه‌شكیه‌ و ره‌بو حمام.

رونیش كراوه‌ته‌وه‌: ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م و گۆڕی یه‌كه‌م 450 ته‌رم و گۆڕی دووه‌م 235 ته‌رم و گۆری سێیه‌م 25 ته‌رمیان تێدا بووه‌ كه‌ كۆی گشتیان ده‌كاته‌ 710 ته‌رم.

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا مه‌ترسی هه‌بوونی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تر كراوه‌، چونكه‌ پێیانوایه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش هه‌رشوێنێكیان كۆنتڕۆڵكردبێت ده‌ست به‌جێ ده‌ستیان به‌كوشتی به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردووه‌.

PUKmedia ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket