riklam

داعش 50 ئه‌ندامی تری عه‌شیره‌تی ئه‌لبونه‌مری گوللـه‌باران كرد

kurdistani 11:29 AM - 2014-12-21
ژیانی 200 ئه‌ندامی تریان له‌مه‌ترسیدایه‌

ژیانی 200 ئه‌ندامی تریان له‌مه‌ترسیدایه‌

جارێكی تر تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ گوللـه‌بارانكردنی ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تی ئه‌لبونه‌مر، شێخ نه‌عیم ئه‌لكعود یه‌كێك له‌شێخه‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ له‌باكوری شاری رومادی تیرۆرستان 50 ئه‌ندامی تری عه‌شیره‌ته‌كه‌یان گوللـه‌باران كردون.

شێخ نه‌عیم ئه‌لكعود به‌ئاژانسه‌ عیراقیه‌كانی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ تیرۆرستانی داعش 50 ئه‌ندامی تری عه‌شیره‌تی ئه‌لبونه‌مریان له‌ باكوری رومادی گوللـه‌باران كردووه‌ كه‌ به‌شێكیان گه‌نج و به‌شێكیانیش كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن.

رونیشكردۆته‌وه‌: ئه‌و 50 ئه‌ندامه‌ی عه‌شیره‌تی ئه‌لبونه‌مر ماوه‌ی دوو مانگه‌ دیلی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش بوون و به‌هۆی شكسته‌كانی داعش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌ناوچه‌كانی تر هه‌ستاون به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌.

باسی له‌وه‌شكرد: حكومه‌تی عیراق هێشتا نه‌یتوانیوه‌ به‌پێی پێویست ئه‌و مه‌ترسیه‌ چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان له‌ ناوچه‌ی سه‌رسار له‌ژێر گه‌مارۆی تیرۆرستانی داعشدان و مه‌ترسی گوللـه‌بارانكردنی 200 ئه‌ندامی ترمان له‌ئارادایه‌.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket