riklam

هۆڵه‌ندا 100 راهێنه‌ر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

kurdistani 11:15 AM - 2014-12-21
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ 21-12-2014 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نداو وه‌فدێكی هاوڕێی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌ خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا.

دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان رۆبێرت كۆنگرێس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌و له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.

له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بووه‌ سه‌باره‌ت به‌  هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و هۆڵه‌ندا بۆ چۆنێتی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ له‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان.

وتیشی: به‌شداریكردنی هۆڵه‌ندا له‌ شه‌ڕی دژبه‌ داعش و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك بڕیارێكی زۆرباشه‌ دوای ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ به‌شداری شه‌ڕی دژبه‌ داعشیان كردوه‌.

هه‌رله‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رۆبێرت كۆندرێس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: خۆشحاڵ بووم كورد به‌ هه‌ماهه‌نگی و وره‌ به‌رزیه‌وه‌ توانی روبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش ببێته‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ توانیان له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.

وتیشی: ده‌مانه‌وێت هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین گروپی تیرۆرستی له‌ جیهان، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت له‌ روی بازرگانی و كشتوكاڵيه‌وه‌ هاوكاری هه‌رێم بكه‌ین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ئاشكرایكرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی 100 راهێنه‌ر بۆ راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌م له‌ نزیكترین كاتدا جارێكی تر سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌مه‌وه‌.

بڕیاریشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كۆببێته‌وه‌و دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ قه‌ڵای هه‌ولێرو كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌حركه‌ بكات به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket