riklam

هێرشه‌كانی داعش فه‌ره‌نساشی گرته‌وه‌

kurdistani 10:09 AM - 2014-12-21
سێ پۆلیس برینداربوون

سێ پۆلیس برینداربوون

ئێواره‌ی دوێنی 20-12-2014، له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا، تیرۆرستێك به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی (الله اكبر) هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سێ پۆلیس برینداربوون.


له‌راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسادا هاتووه‌ كه‌ له‌ شاری جویه‌ لیتور، تیرۆرستێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و سێ كه‌سی برینداركردووه‌، دواتر ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژراوه‌.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌و  تیرۆرسته‌ چوه‌ته‌ ناو بنكه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌چه‌قۆ پۆلیسی پرسگه‌كه‌ی برینداركردووه‌، دواتر دوو پۆلیسی تریشی برینداركردووه‌، هه‌ربۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ناچاربوون كه‌ به‌ فیشه‌ك بیكوژن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی (الله اكبر) هێرشیكردووه‌ تا گیانیشی له‌ ده‌ستداوه‌ ئه‌و وته‌یه‌ی وتووه‌.


هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1994ه‌، براكه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆی كه‌سێكی توندڕه‌و بووه‌.


به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانیش ئه‌و تیرۆرسته‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووه‌.


PUKmedia   له‌ ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket