riklam

عیراق.. سه‌ربازی به‌ریتانی روبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه‌‌

kurdistani 08:41 AM - 2014-12-21
60 سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی بریتانیا روبه‌روی داعش ده‌بنه‌وه‌

60 سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی بریتانیا روبه‌روی داعش ده‌بنه‌وه‌

وابڕیاره‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی عیراق بكات و به‌شداربن له‌ كوشتنی سه‌ركرده‌ باڵاكانی داعش.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه‌ 60 سه‌ربازی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای به‌ریتانیا دێنه‌ عیراق و رۆڵیان ده‌بێت له‌ كوشتنی سه‌ركرده‌ باڵاكانی داعش.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه‌ بۆ ده‌ستگیركردن یان كوشتنی جۆنی به‌ریتانیه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ جه‌لاده‌كانی داعش و خه‌ڵكی به‌ریتانیایه‌، كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی دوو بارمته‌ی ئه‌مریكی و دوو بارمته‌ی تری به‌ریتانی.

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا بۆ رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ "ئه‌و هێزه‌ پشت به‌ زانیارییه‌كانی فڕۆكه‌ سیخوڕییه‌كان ده‌به‌ستن كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیاوه‌ تۆماركراوه‌و چه‌ندین زانیاری گرنگیان پێیه‌ كه‌ رێنیشانده‌ر ده‌بێت بۆ كوشتنی جۆنی جیهادی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای داعش له‌ عیراق.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket