riklam

ئه‌مریكا تانك به‌ عیراق ده‌فرۆشێت

kurdistani 10:15 PM - 2014-12-20
به‌نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار به‌عیراق

به‌نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار به‌عیراق

ئاژانسی هاوكاری ئه‌منی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-12-2014 رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ به‌ فرۆشتی تانكی پێشكه‌وتوو به‌نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار به‌عیراق.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ( ئۆنلاین)ی ئه‌لیكترۆنی (عیراق نیوز) كه‌ به‌زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ئاژانسی هاوكاری ئه‌منی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌واڵی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ فرۆشتنی تانكه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جۆری ( m  1 ، A 1 ) ئه‌برامز و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ تایبه‌تن پێه‌وه‌ به‌نرخی دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ره‌زامه‌ندیشی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سه‌ربازی به‌نرخی 579 ملیۆن دۆلار به‌ وڵاتی عیراق.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت تا هاوینی ئاینده‌ گروپی تیرۆرستی داعش به‌ته‌واوی له‌ناو به‌رێت و عیراق  پاكبكاته‌وه‌، بۆیه‌ په‌نای بۆ كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو بردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات.

PUKmedia   و/ سامان عه‌لی




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket