riklam

فیلمی مه‌ردان له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی نمایش ده‌كرێت

kurdistani 01:22 PM - 2014-12-20
فستیڤاڵه‌كه‌ له‌ ئیمارات سازده‌كرێت

فستیڤاڵه‌كه‌ له‌ ئیمارات سازده‌كرێت

فیلمی سینه‌مایی (مه‌ردان) له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (به‌تین قوبادی) له‌ یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دوبه‌ی له‌ وڵاتی ئیمارات نمایش ده‌كرێت.

فیلمی سینه‌مایی (مه‌ردان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد (به‌تین قوبادی) و فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌ هه‌شتاو حه‌وته‌مین خولی رێوره‌سمی خه‌ڵاته‌ سینه‌ماییه‌كانی ئاكادیمیای ئۆسكار له‌ ساڵی 2015 له‌ نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌م فیلمسازه‌ كورده‌ و (حوسێن حه‌سه‌ن) ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دوو چانسی جیاوازدا له‌ رۆژانی 15 و 16 كانوونی یه‌كه‌می 2014 له‌ به‌شی پێشبڕكێی (شه‌وی عه‌ره‌بی) له‌ یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دووبه‌ی له‌ وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌چێته‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.

ئه‌ندامانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی (مۆهری عه‌ره‌بی) یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دووبه‌ی بریتین له‌: (لی دانیلێز Lee Daniels ـ ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا) (سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ران)، لێئۆناردۆ ریتل هێلمریچ Leonard Retel Helmrich ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا، مالك بێن ئیسماعیل Malek Bensmaïl ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له‌ وڵاتی جه‌زائیر، ویرجینیا مێدسێن Virginia Madsen ـ ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌ما له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكاو نادین له‌به‌كی Nadine Labaki ـ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له‌ لوبنان.

فیستیڤاڵی فیلمی دوبه‌ی به‌ به‌شداری به‌رهه‌می فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ رۆژانی 10 تا 17 كانوونی یه‌كه‌می 2014 له‌ شاری  دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

(مه‌ردان) له‌ دوایین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا به‌ ئاماده‌بوونی (به‌تین قوبادی) رۆژی 27 ته‌شرینی دووه‌می 2014 له‌ به‌شی (سینه‌مای جیهان) له‌ چل و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (گۆوا) له‌ وڵاتی هیندستان نمایشكرا.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ گرینگترین فیستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فیلم ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌ رۆژانی 20 تا 30 ته‌شرینی دووه‌می 2014 له‌ شاری گۆوا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانی وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌چوو.


تریلێری فیلمی سینه‌مایی (مه‌ردان) له‌ ده‌رهێنانی به‌تین قوبادی:


http://youtu.be/UuEUamfpYb8

 


بۆ زانیاری زیاتر:


https://dubaifilmfest.com/en/schedule-country-2411.html

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket