riklam

هێڵی ئاسنین له‌نێوان عیراق و ئێران له‌جێبه‌جێكردندایه‌

kurdistani 10:37 PM - 2014-12-19
 ئاسانكاریه‌كی زۆرباش ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان

ئاسانكاریه‌كی زۆرباش ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان

سه‌رۆك كۆماری ئێران فه‌رمانی به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێڵه‌ئاسنینه‌كانی باشووری ئێران كردووه‌، كه‌ به‌زووترین كات پرۆژه‌ی به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی ئێران به‌عیراقه‌وه‌ له‌رێگه‌ی هێڵی ئاسنیینه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان خێراتر و فراوانتر بكرێن .

عه‌بدولكه‌ریم ده‌روێش زاده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵه‌ئاسنینه‌كانی باشووری ئێران رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانێكی سه‌رۆك كۆماری ئێران داواكراوه‌ كه‌ به‌زووترین كات پرۆژه‌ی به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌سره‌و شلامچه‌ ته‌واوبكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌بوژانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌ردوو وڵات.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵه‌ئاسنینه‌كانی باشووری ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌،  ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌به‌رنامه‌ ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئێران و مه‌به‌ست لێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان بووه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا.
 
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاسانكاریه‌كی زۆرباش ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێران بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی عیراق و زیاره‌تكردنیان له‌رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌وه‌.


PUKmedia و/ سامان عه‌لی / له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket