riklam

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌

kurdistani 10:04 PM - 2014-12-19
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19ی دیسه‌مبه‌ری 2014، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆشكی كۆماریی نوێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ‌‌ئاك سارای‌‌، له‌ لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخ و ره‌وشی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و پێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وییه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شه‌نگال و ناوچه‌ی زوممار تاوتوێكرا و ئه‌ردۆغان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامی بۆ پێشمه‌رگه‌ خواست.

دوایین رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌دۆغان پیشتگیریی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست رێككه‌وتنه‌كه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.

پاشان نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌شیان خسته‌ به‌ر باس و داكۆكییان له‌ فراوانكردن و بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌، ‌به‌ تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا جێگه‌ی بایه‌خن.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكايه‌تی حكومه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket